دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر بووە ئامانجی هێرشێکی درۆنی، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ئەمڕۆ سێشەممە 10-3-2026 بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێیدا پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ئیمارات و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە ناوەڕۆکی بەیاننامەکەدا هاتووە سعوودیە بە تووندترین شێوە هێرشەکەی سەر نێردەی دیپلۆماسیی ئیماراتی لە هەولێر شەرمەزار کرد.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە جەختی کردەوە کە دووبارەبوونەوەی هێرش بۆ سەر بینا دیپلۆماسییەکان دژی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەتایبەت “ڕێککەوتننامەی چوارەمی جنێڤی ساڵی 1949”.
سعوودیە هاوسۆزی و هاوپەیمانیی تەواوی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی ئیماراتی برای دووپات کردەوە.









