خەبات- سەرهەنگ نەجمەدین:- شه‌ممه‌ی ڕابردوو گەڕی 18ـی خولی نایابی کوردستان، له یاریگه‌كانی كوردستان بەڕێوەچوو، ئەم هەفتەیە شەش یاری ئەنجامدران، یانه‌كانی هه‌ندرێن، شێروانه، چوارقوڕنه، سیروانی نوێ، براوه بوون، شه‌ممه‌ی ڕابردوو له یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام، میوانداریی یانه‌ی زاخۆی كرد، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به گۆڵێك له‌گه‌ڵ زاخۆ یه‌كسان بوو، شێروانه و قه‌ڵادزێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی شێروانه به‌یه‌كگه‌یشتن، شێروانه به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له قه‌ڵادزێی برده‌وه، پیشه‌سازی دوور له یارگه‌ی خۆی، به ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێ گۆڵ له‌گه‌ڵ چوارقوڕنه دووچاری شكست بوو.
له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن، هه‌ندرێن پێشوازیی له ئاكرێ كرد، هه‌ندرێن له ڕاماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامه و ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی نایاب پێشكه‌شده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له ئاكرێی تیپی میوانی برده‌وه، له خوله‌كی 25 گێمی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی هه‌ندرێن لاسان دیاری، گۆڵی یه‌كه‌م تۆماركرا، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 61 یاریزان ئه‌میر ئیسماعیل گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌یه هه‌ندرێن كۆی خاڵه‌كانی بوو به 41 خاڵ و هه‌ر له‌پێشه‌نگی یانه‌كان مایه‌وه، سیروانی نوێ و ڕانیه له‌سه‌ر یاریگه‌ی سیروانی نوێ، ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، سیروانی نوێ بەئه‌نجامی گۆڵێك له ڕانیه‌ی خاوه‌ن یاریگه برده‌وه، یانه‌ی ڕزگاری له سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ندیخان یه‌كسان بوون.