خه‌بات – مسلم دۆله‌مه‌ری:- شێوه‌كار و په‌یكه‌رتاشی دیاری زاخۆكا ده‌لال، دلێر كامه‌ران، ساڵی 1977 لەدایکبووە، ساڵی 1998 په‌یمانگەی هونه‌ره جوانه‌كانی دهۆكی ته‌واوكردووه، ساڵی 2025 كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی دهۆكیشی ته‌واوكردووە، له‌م دیداره‌دا دلێر كامه‌ران، باس له ئه‌زموونی چه‌ند ساڵەی هونه‌ری شێوه‌كاری و په‌یكه‌رتاشی خۆی ده‌كات.
له سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كانتدا كێ هانده‌ر و پاڵپشتت بوو؟
سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری شێوه‌كاریم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی (5) ساڵی، ئەوکات برای خواڵێیخۆشبووم كه هه‌رگیز له‌یادی ناكه‌م (لاوین) كه خۆشی هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتووی شێوه‌كاری بوو هاوكاری ده‌كردم و فێری تابلۆكێشان و تێكه‌ڵكردنی ڕه‌نگه‌كانی ده‌كردم، ئه‌و بووه هانده‌ر و مامۆستا و قوتابخانه‌ی هونه‌ری من.
له‌سه‌ر چ جۆره‌ستایلێك كارده‌كه‌ی، کارە هونه‌رییه‌كانت زیاتر گوزارشت له‌چی ده‌كه‌ن؟
ستایلی جیاواز له هونه‌ری شێوه‌كاری و په‌یكه‌رتاشیدا زۆرن، به‌ڵام به‌گشتی كاره‌كانی من له‌سه‌ر ستایلی ریالیزمی هاوچه‌رخه، كاره‌كانی منیش له شێوه‌كاری و په‌یكه‌رتاشیدا زیاتر گوزارشت له ژیانی سه‌رده‌م و تێكه‌ڵكردنی حاڵه‌تی ویژدانی و ده‌روونی مرۆڤی سه‌رده‌مه، جگه له‌مه ژیانی ته‌مه‌نی منداڵیم كاریگه‌ری زۆری هەبووە لەسەر كاره هونه‌رییه‌كانم، چونكه ته‌مه‌نی منداڵیم له گه‌ڕه‌كێكی كۆن و هه‌ژارنشینی دهۆك بوو، بۆیه هه‌میشه دیمه‌نه‌كانم له خه‌یاڵدایه و پێموایه هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ش ده‌بێت له ژیان و سرووشت و ژینگه‌ی خودی مرۆڤ ده‌ست پێبكات.
تائێستا به‌شداری چه‌ند پیشانگەت كردووه؟
دوو پێشانگەی تایبه‌ت به‌خۆم كردۆته‌وه، هەروەها له‌سەر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و توركیا و میسر، بەشداریم زیاتر له شه‌ست پێشانگەی جۆراوجۆرکردووە، زیاتر له 16 په‌یكه‌رم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی زاخۆ و شوێنه گشتییه‌كان دانراون.
هونه‌ر لای تۆ حه‌ز و خه‌یاڵە یان ئیلهام؟
هونه‌ر جۆراوجۆره، مه‌رج نییه هه‌موو جار ئەوەی لە خەیاڵتە ببێته تابلۆ یان په‌یكه‌ر یان دیزاینێك، پێموایه جۆری بیركردنه‌وه و هاتنی ئیلهام كه‌ره‌سته‌كان فه‌رز ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی هونه‌ری، بۆمن جیهانی ڕه‌نگه‌كان ئارامی په‌یداده‌كات، چونكه به تێپه‌ڕبوونی كاتی هونه‌رمه‌ندەکە كۆمه‌ڵێك ڕه‌نگی جیاواز و هێما په‌یداده‌بن و ده‌بنه ئازیزترین هاوڕێی ژیان، من كۆمه‌ڵێك له ڕه‌نگه‌كانم بوون بە هاوڕێ وه‌ك (ئوكه‌ری – زه‌یتونی – پرته‌قاڵی).
له كوردستان ئاستی هونه‌ر به‌گشتی چۆن ده‌بینی؟
پێموایه هونه‌ری شێوه‌كاری هونه‌رێكی نوخبه‌ویه، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌زی لێده‌كات زانیاریی ته‌واو و ڕۆشنبیریی باشی له‌سه‌ر هونه‌ر هه‌بێت، وه‌ك مێژووی هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ری جیهانی، به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌م شتانه لای زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانمان بوونی نییه.