به‌یانی ئه‌مرۆ لە ڕێگەی دوو درۆنەوە هێرش کرایە سەر فەرماندەیی یەکەی 70 لە سلێمانی و لەلایەن پاسەوانانی فەرماندەییەکە تەقە لە درۆنەکان کراوە یەکێک لە درۆنەکان کەوتووەتە خوارەوە. گرووپی سەرایا ئەولیا ئەلدەم، بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند
گرووپی سەرایا ئەولیا ئەلدەم، کە گرووپێکی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی عێراقە بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند  .

سەبارەت بەزیانەکان، تائێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی یان فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق سەبارەت بەقەبارەی زیانە گیانی‌و مادییەکان بڵاونەکراوەتەوە.