ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی کۆماری فەرەنساوە پێگەیشت.
تیایدا دەربارەی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ بیروڕایان گۆڕییهوه.
هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی ململانێکان، بە شێوەیەک کە ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، پهیوهندییهكانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکان تاوتوێ کران.









