ئهمشهو ههینی، ئاسایشی ههولێر، ڕاگهیاندراوێكی بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاو كردهوه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: “لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و لە ڕووماڵکردنی شوێنی ڕووداوەکان خۆیان بپارێزن، چونکە دەبێتە هۆکاری گردبوونەوەی هاووڵاتیان و دروستبوونی جەنجاڵی و ڕێگر دەبن لە بەردەم کاری تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداو.”
ئهوهش خراوهته ڕوو: “هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن پابەند نەبێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.”