ئیال زامیر، سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپا بەرەو قۆناغێکی نوێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوخۆی ئێراندا هەنگاو دەنێت و ژێرخانی سەربازیی ڕژێمی ئێران دەکاتە ئامانج.
ئیال زامیر، له ڕاگهیاندراوێكی فەرمیدا ئهمڕۆ ههینی 6ى 3ى 2026 ڕوونی کردەوە کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار و 500 هێرشی ئاسمانی لە ناو خاکی ئێران ئەنجام داوە و زیاتر لە شەش هەزار تەقەمەنی بەکارهێناوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان تزیاتر بۆ سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی و شوێنەکانی هەڵدانی موشەکی بالیستین کە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل دروست دەکەن.
سوپاسالاری ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە سوپا نزیکەی 80%ی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێرانی لەناوبردووە، بەمەش باڵادەستییەکی بەرچاوی ئاسمانی بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 60%ی شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکی بالیستی لهناو بردووه، بەمەش مەترسی لەسەر بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل کەم بووەتەوە.
ئیال زامیر جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکە تیشک خرایە سەرباڵادەستی ئاسمانی و وهشاندنى گورزى لهناكاو، جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا سوپا بەرەو قۆناغێکی نوێ دەڕوات کە ژێرخانی سەربازیی ڕێژیمی ئێران دەکاتە ئامانج و ئۆپەراسیۆنەکانیش لە ماوەی داهاتوودا بەردەوام دەبن.