هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری مهاباد دەستپێکراوە و چەندین بنکەی پۆلیس لە شارەکە کراونەتە ئامانج.
لە شەوی پێنجشەممەوە، هێرشێکی چڕ بۆ سەر شوێنە ئەمنییەکان و ناوەندە حکومییەکانی شاری مهاباد دەستیپێکردووە و تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە.
بنکەیەکی پۆلیس لە شەقامی تاڵەقانیی شاری مهاباد کراوەتە ئامانج. هەروەها بارەگای یەکەی فریاکەوتنی پۆلیسی مهابادیش بۆردوومان کراوە.
ئەمڕۆ هەینی، 6ی ئاداری 2026، بنکەی 11ی پۆلیس لە ناوەندی شاری مهاباد کە دەکەوێتە نێوان فوڵکەی مەلاجامی و چواڕێیانی مەیدانی ئارد، هێرشی کرایە سەر.
هەروەها ناوەندی سەرەکیی کۆمەلەی مانگی سووری مهابادیش بەر بۆردوومانەکە کەوتووە.