بۆ یەكەمجار فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران و ئیسرائیل لە ئاسمان ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە و دەرئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەكەیش، بە تێكشكانی فڕۆكە جەنگییەكەی ئێران كۆتایی پێ هات.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 10:30، فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری ئێف 35ی ئیسرائیلی و فڕۆكەیەكی تری ئێرانی لە جۆری یاك 130 لە ئاسمان ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، ئەمە بە یەكەم ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران و ئیسرائیل دادەنرێ لە دوای دەستپێكردنی جەنگەكە.

لە دەرئەنجامی ئەو بەریەككەوتنەی هەردوو فڕۆكە جەنگییەكە، دواجار فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 توانیویەتی فڕۆكە ئێرانییەكە تێكبشكێنێت و بیخاتە خوارەوە.

فڕۆكەی یاك 130 دروستكراوی ساڵانی نەوەتی ڕووسیا و زیاتر وەك فڕۆكەیەكی مەشقكردن بۆ فڕۆكەوانانی فڕۆكەی سۆخۆی 57 ڕووسیی پێشكەوتوو بەكار دەهێنرێت، بەڵام دەتوانێ وەك فڕۆكەیەكی هێرشبەریش بەكار بهێنرێت و سوودی لێ ببینرێت.