وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێ، مووشەکیکی بالیستی کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەکراوە و سنووری عێراق و سووریای بریوە، لە ئاسمانی پارێزگای هاتای لەلایەن سیستمی بەرگریی ناتۆوە خراوەتە خوارەوە.

راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ 4-3-2026 بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە:”مووشەکێکی بالیستی کە لە ئێرانەوە ئاراستەکرابوو، دوای تێپەڕینی بە ئاسمانیی عێراق و سووریا، گەیشتە ئاسمانی تورکیا. مووشەکەکە لە لایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆوە کە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی جێگیرکراون، لە کاتی خۆیدا بەرپەرچ درایەوە و خرایە خوارەوە”.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، مووشەکەکە لە شارۆچکەی دۆرتیۆڵی سەر بە پارێزگای هاتای خراوەتە خوارەوە، هەر لە ئاسمان لەلایەن سیستمی بەرگریی ناتۆوە تێکشکێندراوە. رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی یان برینداربوونی لێنەکەوتووەتەوە”.