سه‌ره‌تا وتار شوناس و رێبازی بارزانی بۆ كورد و كوردستان وه‌ك رۆژی ڕووناكه
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
جیاوازی خه‌بات و تێكۆشانی بارزانی له‌وه‌دایه، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ته‌نیا گڕێدراو نه‌بووه به سنووری ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراو به‌ڵكو بزاڤێكی نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر بووه له پێناو سرینه‌وه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كان و ته‌بایی یه‌كهه‌ڵوێستی كورد.
مسته‌فا بارزانی ته‌نیا ڕابه‌ڕ و سه‌رۆكی پارتێک نه‌بووه له به‌شێكی كوردستان ، به‌ڵكو قوتابخانه‌یه‌ك بووه و ئه‌و سه‌رۆك و رابه‌ره نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كورد بووه له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان. بۆیه خه‌باتی بارزان بۆ ئێمه‌ی كورد ڕێبازه هه‌رگیز به‌ته‌یا وه‌ك كه‌سێك سه‌یری بارزانیی نه‌مر ناكه‌ین ، به‌ڵكو وه‌ك قوتابخانه و ڕێبازی كوردایه‌تی لێیده‌روانین، هه‌ر بۆیه جێگه‌ی ئه‌و له‌ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان جیاوازه و ده‌بێت هه‌موو كوردێك یان نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رێك ڕێبازی بارزانی له ڕۆح و مێژووی خۆیدا بپارێزێت و له سه‌ر ئه‌و ڕێبازه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت
ڕاسته پێش 47 ساڵ ، ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی ، باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد به جسته له لای ئێمه نییه ، به‌ڵام دوای زیاتر له زیاتر له 50 ساڵ خه‌بات و به‌رخودانی بێ وێنه له پێناو دۆزی ره‌وای گه‌لێكی سته‌ملێكراو و ماف پێشێڵكراو وخوراو ، نه‌ك هه‌ر تێكۆشانه‌كانی له پێناو بونیاتنانی ژیانێكی پڕ له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی كه تێیدا هه‌مووان له خۆ بگرێت ، بۆیه به‌هه‌ستكردن و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مكاری و زۆردارییانه‌ی به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ، به‌تایبه‌ت له قۆناغه سه‌ختانه‌ی كه داگیركه‌ران و دوژمنان به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد پیاده‌یان ده‌كرد ، تووشی ئازار و زیندان و راگواستن بووه، ئه‌وا نه‌یتوانی سته‌مكاری و زۆرداری قبووڵ بكات و بێده‌نگ بێت
مسته‌فا بارزانی، هه‌ر له‌سه‌رده‌می لاوێتیدا ، چه‌كی كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دانی له بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كورد دەکاتە شان، سه‌ركردایه‌تی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌ر له شۆڕه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می بارزان، ئینجا به‌شداریكردن له كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و هاوكاری شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود و باكووری كوردستان و تا ده‌گاتە شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان، ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بوو و تا رێڕه‌وە مێژووییه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت، ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان و دواتر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌هۆی سته‌م وفشاره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عێراق ، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌یاندنی ده‌نگ و مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه بۆ هه‌موو جیهان
بارزانی نه‌مر وه‌ك باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه ناسراوه. ئه‌و هه‌موو ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ ڕزگاری كورد وكوردستان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا هه‌بووه، چونكه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كارێزما بۆ كوردستان خه‌باتی ده‌كرد، نه‌ك ته‌نها له ڕوانگه‌ی حیزبییه‌وه یان به‌شێكی كوردستان ، به‌ڵكو خه‌بات و هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان تێده‌كۆشا تا كورد له‌و سته‌م و زۆردارییه‌ی لێی ده‌كرێت رزگار بكا و مافه‌ره‌واكانیان بێنێته‌دی.
مسته‌فا بارزانی ، وه‌ك سمیبول و ره‌مز و شوناسی گه‌لی كورد ، ناوی بارزانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كورد به دونیا بناسێنێت ، بۆیه كاتێك له وڵاتانی دونیا ناوی كورد ده‌هات زانیارییه‌كی وه‌هایان نه‌بوو سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌ڵام كاتێك ناوی بارزانی یان ده‌هێنا ئه‌و كاته ده‌یانزانی كورد كێیه و بۆچی خه‌بات و تێكۆشان ده‌كات ؛ ئه‌گه‌ر چی مسته‌فا بارزانی ، به جه‌سته له‌گه‌ڵمان دا نییه ، به‌ڵام ڕێبازی بارزانی نه‌مر، كه كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دان، به ئامۆژگاری و ڕێنه‌ماییه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وامه له پێناو گه‌یشتن به باقی مافه ره‌واكان و بونیاتنانی داهاتوویه‌كی پڕ گه‌ش و كوردستانێكی ئاوه‌دانتر ، ئه‌زموون و خه‌باتێك كه سه‌رچاوه‌ی مێژووه‌كه‌ی بۆ بارزانی و مسته‌فا بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ڕێبازێك، كه له ژێر هیچ گوشارێك سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ناکات.
بارزانی، ڕابه‌ری ئه‌فسانه‌یی و كارێزمایەتێکی گه‌لی كورد له ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشانی ده‌یان داستانی نه‌به‌ردی و تێكۆشانی مێژوویی له‌رووی پێشمه‌رگایه‌تی وئینجا له‌ڕووی سیاسیی و دیپلۆماسیی تۆماڕكرد و هه‌رگیز باوه‌ڕی به شه‌ڕ نه‌بووه و هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ ئاشتی و گفتوگۆ و به ناچاری په‌نای بۆ شه‌ڕ بردوو له پێناو به‌رگری كردن له گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه سته‌مكار و فاشیزمانه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناوبردنی كورد و كوردستانیان ده‌بینی، به‌ڵام مسته‌فا بارزانی ، به زانایی و لێهاتوویی و كارێزمایی خۆی توانی ڕژێمی ئه‌و كاته‌ی عێراق ناچار بكات بۆ یه‌كه‌م جار و له‌ڕێككه‌وتی 11ی ئاداری 1970 دان به مافه‌كانی گه‌لی كورد بنێت ؛ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه ، به سه‌ركردایه‌تی و ڕابه‌رایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ مسته‌فا بارزانی چ له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌زن و مێژووییه‌ی، کە نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌دڵنییاییه‌وه په‌یڕوانی بارزانی به هه‌مان ڕۆحییه‌تی كوردپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری ئه‌م ڕێباز و قوتابخانه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن تا گه‌یشتن به ئامانج و مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد.