فیفا لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەم دواییەیدا، هەموارکردنەوەی بەرچاوی چەند ماددە و یاسای یارییەکەی لە لایەن دەستەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (IFAB) ڕاگەیاند.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئۆرگانەکانی بەرپرس لە یاساکانی یارییەکە هەوڵدەدەن مشتومڕەکانی ناوبژیوانان کەمبکەنەوە و دادپەروەرییەکی زیاتر لە یاریگادا بەدەستبهێنن، هاوکات پارێزگاری لە ڕەوتی یاریکردن دەکەن و ڕێگری لە پەکخستنی یارییەکان دەکەن بە لێدانی سزا کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەرئەنجامی هێرشکردن نییە.
140ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی IFAB لە وێڵز شایەتحاڵی گفتوگۆیەکی بەرفراوان بوو لەسەر ژمارەیەک هەموارکردنی پێشنیازکراوی یاساکانی یارییەکە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە دۆخە مشتومڕاوییەکانەوە هەیە کە زۆرجار لە یارییە گەورەکاندا ڕوودەدەن.
دەستەی کارگێڕی دووپاتیکردەوە کە ئامانجی هەموارکردنە نوێیەکان ستانداردکردنی لێکدانەوەی بڕیارەکانی ناوبژیوان و کەمکردنەوەی ناتەباییەکان لە جێبەجێکردنی یاساکانی یارییەکەدا لە سەرانسەری پێشبڕکێ جیاوازەکاندا.
لە هەموارە نوێیەکەدا هاتووە، لەو حاڵەتانەی کە ناوبژیوان یاسای سودمەندی جێبەجێ دەکات دوای فاۆڵێک کە ڕێگری لە هەلێکی ڕوونی گۆڵکردن کردووە، دواتر گۆڵەکە تۆمار دەکرێت، یاریزانی سەرپێچیکار کارتی زەرد وەرناگرێت، بەو پێیەی فاوڵەکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەنجامی هێرشەکە نەبووە.
لە یاسای پێشوودا کارتی زەرد بۆ یاریزانەکە ناچار دەکرا تەنانەت دوای ئەوەی گۆڵێک تۆمارکرا، ئەمەش مشتومڕێکی بەرچاوی لە وەرزەکانی ڕابردوودا دروستکرد.
لەنێو ڕێکارە نوێیەکاندا، ژماردنەوەی پاشەکشەی بینراو بۆ ماوەی پێنج چرکە بۆ فڕێدان و لێدانی گۆڵ جێبەجێ دەکرێت ئەگەر ناوبژیوان هه‌ستی كرد بە ئەنقەست لەلایەن تیپی وەرگرتنەوە لێدانه‌كه‌ دواده‌خرێت.
ئەگەر ژماردنەوەی پاشەکشە تەواو بوو بەبێ ئەوەی یارییەکە دەستپێبکاتەوە، ئەوا لێدانەکە دەدرێت بە تیپی بەرامبەر، و لێدانی گۆڵ دواکەوتوو دەگۆڕدرێت بۆ لێدانی گۆڵ بۆ تیپی بەرامبەر.
هەروەها هەموارکردنەکان گۆڕینی یاریزانە یەدەگەکان ڕێکدەخەن، یاریزانێک دەبێت لە ماوەی 10 چرکەدا یاریگا بەجێبهێڵێت، لە دوای ڕاگەیاندنی گۆڕانکارییەکە یان ناوبژیوان ئاماژە بە گۆڕانکارییەکە دەکات.
ئەگەر یاریزانێک پابەند نەبێت، ئەوا ناچار دەبێت یاریگا بەجێبهێڵێت، هەروەها ڕێگە بە یاریزانێکی یەدەگ نادرێت بچێتە ژوورەوە تاوەکو خولەکێکی تەواو لە یاریی ڕاستەقینە تێپەڕێت.
هەروەها بڕیاردرا هەر یاریزانێک بەهۆی پێکانەوە باری پزیشکی لە یاریگادا هەڵسەنگێندرێت، یان دەبێتە هۆی وەستانی یارییەکە، دەبێت یاریگا بەجێبهێڵێت و بۆ خولەکێکی تەواو لە دەرەوەی یاریگا بمێنێتەوە دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکە.
سیستەمی یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR) دەسەڵاتی زیاتری پێدراوە، دیارترینیان توانای پێداچوونەوەیە بەو کارتە سوورانەی کە لە ئەنجامی کارتی زەردی دووەمی بە ڕوونی هەڵە دروست دەبن، هەروەها پێداچوونەوە بە لێدانی گۆشەی بە هەڵە، بە مەرجێک بڕیارەکە دەستبەجێ بدرێت بەبێ ئەوەی دەستپێکردنەوەی یارییەکە دوابخات.
بڕیارە ئەم هەموارکردنە نوێیانە بخرێنە ناو یاساکانی یارییەکەوە کە لە وەرزی 2026/2027 دەستپێدەکات و لە 1ی تەمموزی 2026ەوە کاری پێدەکرێت، لەگەڵ ئەگەری جێبەجێکردنی زووتر لە هەندێک پاڵەوانێتی گەورەدا، دیارترینیان مۆندیالی 2026ی فیفا.