ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و شا عەبدولڵای پاشای ئۆردن پەیوندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە ئالوگۆڕ کران.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە.