خه‌بات – حه‌مه ئه‌حمه‌د جاف:- دەنگی زوڵاڵی هونەرمەند ڕزگار سەعید، ئه‌و مامۆستایەی لە کوانووی گەرمی عەشق و مەعشوقەکانی پشدەر و ھاواری گریانی گۆرانی (جەمیلە)دا توایەوە، به مێژووی نەتەوەییمان ئاشناکرد و یەکەم وانەی شیعر و گۆرانی عاشقاتی فێری کردین، شیعر و گۆرانی عەشق و عاشقاتی بکەینە سەر مەشقی پیرۆزی کارەکانمان، ده‌توانم بڵێم: ھاواری تاساوی گۆرانی(جەمیلە)، عەشقێکی جوان و پاکی فێرکردین.
هونه‌رمه‌ندی دێرین و ناسراوی كورد (رزگار حاجی سه‌عید قادر) له ساڵی 1952 له شاری قه‌ڵادزێ له دایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی له قه‌ڵادزێ ته‌واوكردووه، دواتر له به‌شی جوگرافیای كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه و دواتر به مامۆستای جوگرافیا له ئاماده‌یی رۆشنبیر له شاری سلێمانی دامه‌زراوه. دواتر له ساڵی 1980 له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه زێدی شیرینی خۆی له قه‌ڵادزێ و ده‌بێته مامۆستای جوگرافیا، له ئاماده‌یی قه‌ڵادزێ و پاشان ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی قه‌ڵادزێ، مامۆستا له بواری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خاوه‌نی دوو كتێبی چاپكراوه.
دوای سه‌فه‌ر‌كردنی بۆ هۆڵه‌ندا له‌ساڵی ١٩٩٣ له زانكۆی شاهانه‌ی له‌نده‌ن ده‌ست به خوێندن ده‌كات و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رده‌گرێت، له ساڵی 2006 له ڕێگەی باڵیۆزخانه‌ی عێراقه‌وه كه باڵیۆزەكه‌ی كوردبووه، وه‌ك مامۆستا ده‌گه‌ڕێته‌وه زانكۆی سلێمانی و له ساڵی ٢٠١٩ له‌سه‌ر داوای خۆی خانه‌نشین كراوه، لەو شه‌وانه‌دا، له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەڕێزیان پێی گوتم: ئێستا حاڵی حازر لە سلێمانی دەژیت و خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیەتی.
هەنەرمەند ڕزگار سه‌عید، سه‌باره‌ت به‌و پرسیارەی ساڵی چه‌ند چوویته ڕادیۆی كوردی به‌غدا و تا ئێستا چه‌ند گۆرانی تۆماركراوت هه‌یه، پێی گوتین: كاتێك له ساڵی ١٩٧٤ له زانكوی به‌غداد قوتابی بووم، له ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسیندا، داوایان لێكردم كه گۆرانی بڵێم، منیش ڕازی بووم و دڵم نه‌شكاندن. كاتێك ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسینه‌كه كۆتایی هات، به‌ڕێزێك هاته لام و گوتی: من به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی كوردی به‌غدام و ده‌نگت زۆر خۆشه، به‌یانی وه‌ره بۆ ئێزگه‌ی كوردی و له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقا ئێزگه گۆرانییه‌ك تۆماربكه بزانم چۆنه؟ منیش بۆ بەیانییەکەی رۆیشتم بۆ ئێزگه، ئەوە بوو گۆرانیی (جه‌میله) م به مۆسیقاوه تۆماركرد و ده‌نگێكی جوانی له ناوه‌ندی هونه‌ری گۆرانیدا دایه‌وه.
پاشان به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به چیرۆكی گۆرانی (جه‌میله) گوتی: چیرۆكی ئه‌م گۆرانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی حه‌فتاكان، كاتێك له شارۆچكه‌ی شەقڵاوه (جه‌میله) ناوێك، كچێكی شۆخ و شه‌نگ و جوان و گه‌ردن به‌رز به‌ره‌و چیای سه‌فین گوزه‌ر ده‌كات، كه‌سێكی ئه‌و ناوچه‌یه عاشقی ده‌بێت، هه‌ر بۆیه منیش له كاریگه‌ری ئه‌و عەشقه و جوانی ئه‌و كچه ئه‌و گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌م به‌ناوی (جه‌میله‌وه) تۆمار كرد.
هه‌روه‌ها هونەرمەند ڕزگار سه‌عید گوتیشی: جگه له تۆماركردنی گۆرانیی (جه‌میله) توانیم زیاتر له (10) گۆرانی دیكه له ئێزگه‌ی كوردی به‌غدا تۆماربكه‌م. له‌وانه: خاڵۆ خاڵۆ ته‌ن كه‌م بێژه خاڵۆ، په‌روین، كاروانه، نه‌ورۆز، ڕازی دڵ،گه‌رچی تووشی ڕه‌نجه ڕۆیی، مه‌قامی ئای ئای و چه‌ندین گۆرانی دیكه‌ش، مامۆستا ڕزگار سه‌باره‌ت به حه‌ز و خولیای دیکەی گوتی: من جگه له گۆرانی گوتن، زۆر حه‌زم له یاریی تۆپی پێ بوو، له هه‌ڵبژارده‌ی تیپی مه‌هابادی قه‌ڵادزی یاریم ده‌كرد» به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به عه‌شق و خۆشه‌ویستیشەوە گوتی: من عاشقم و هه‌میشه عاشقانه‌ش بیرم كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت عه‌شق منی فێری گۆرانی گوتن كرد، هاوكات عه‌شقی جوانی (جه‌میله‌ی شۆخ) ئه‌وه‌نده مه‌زن بوو، (كه هه‌ر چه‌نده ئه‌و عەشقه بۆ من نه‌بوو) به‌ڵام شه‌و نییه به‌و عه‌شقه‌وه نه‌نووم!! له كۆتایی ئه‌و دیداره‌ماندا مامۆستا ڕزگار سه‌عید گوتی: لێره به ڕاشكاوی ده‌ڵێم: گۆرانیبێژانی ئێستا هه‌ر هه‌موویان قه‌رزاری گۆرانیبێژانی پێش خۆیانن.