میدیای فەرمیی ئێران بەفەرمی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێرانی پشتڕاست کردەوە و 40 ڕۆژ ماتەمیشیش بەوبۆنەیەوە ڕاگەیێنرا.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووە قۆناغێکی نوێ؛ دوای 37 ساڵ لە دەسەڵاتی ڕەها، میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی لەناو نووسینگەکەی خۆی لە تاران ڕاگەیاند.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران سەرەڕای پشڕاستکردنەوەی هەواڵی کوژرانی خامنەیی، هاوکات دەڵێت، دەوڵەتی ئێران بۆ ماوەی 40 ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند و حەوت ڕۆژیش لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکرێتە پشوو.
بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم عەلی خامنەیی لە نووسینگەکەی خۆی هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە.
– لە هەمان کاتدا میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی کچ و نەوەیەک و زاوایەکی ڕێبەری باڵایشی پشتڕاست کردووەتەوە.









