دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەفەرمی کوژرانی عەلی خامینەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی راگەیاند و لە ئەکاونتی خۆی لە بلاتفۆرمی (ترووس سۆشیال) نووسی: “خامینەیی، یەکێک لە شەڕانیترین کەسایەتییەکانی مێژوو، مرد. ئەمە نەک هەر دادپەروەرییە بۆ گەلی ئێران، بەڵکوو بۆ هەموو ئەمریکییە مەزنەکان و ئەو خەڵکانەی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانیش کە لەلایەن خامنەیی و باندە چەتە خوێنڕێژەکەیەوە کوژراون یان کەمئەندام کراون. ئەو نەیتوانی لەدەست دەزگا هەواڵگرییەکان و سیستمە پێشکەوتووەکانی شوێنپێهەڵگرتنی ئێمە ڕابکات و بە کارکردنی نزیک لەگەڵ ئیسرائیل، نە ئەو و نە ئەو سەرکردانەی تری کە لەگەڵیدا کوژران، هیچ کارێکیان لەدەست نەدەهات.”
سەرۆکی ئەمەریکا نووسیویەتی: “ئەمە گەورەترین هەلی تاکەکەسییە بۆ گەلی ئێران تا وڵاتەکەیان وەربگرنەوە. ئێمە دەبیستین کە زۆرێک لە سوپای پاسداران، سوپا و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسەکانی تریان، چیتر نایانەوێت بجەنگن و داوای پارێزبەندی لە ئێمە دەکەن. وەک شەوی ڕابردوو گوتم: (ئێستا دەتوانن لێبووردنیان هەبێت، دواتر تەنها مردنیان بۆ دەمێنێتەوە!)
دۆناڵد ترەمپ هەروەها دەڵێت: “بەو هیوایەی سوپای پاسداران و پۆلیس بە ئاشتییانە لەگەڵ نیشتمانپەروەرانی ئێران یەک بگرن و وەک یەکەیەکی هاوبەش کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی وڵاتەکە بۆ ئەو شکۆمەندییەی کە شایستەیەتی. ئەو پرۆسەیە دەبێت بەم زووانە دەست پێبکات، چونکە نەک هەر مردنی خامنەیی، بەڵکوو وڵاتەکە تەنیا لە یەک ڕۆژدا زۆر وێران بووە و تەنانەت لەناو چووە. بەڵام بۆردومانە قورس و وردەکان بەردەوام دەبن، بێ وەستان لەم هەفتەیەدا یان تا ئەو کاتەی پێویست بێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجمان کە ئاشتییە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، لە ڕاستیدا، لە هەموو جیهاندا!”
لە كۆتاییشدا، دەڵێ: “سوپاس بۆ سەرنجدانتان بۆ ئەم بابەتە.”