یانەی شێفیڵد وێنزدەی کە بەهۆی ناڕێکیی داراییەوە، به‌ 18 خاڵ سزادرا، به‌مه‌ش بووە یەکەم یانه‌ لە مێژووی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرادا کە بەم شێوەیە له‌ سەرەتای وەرزەکە دابەزیبێت” ئه‌و یانه‌یه‌ لە مانگی ئەیلوولەوە نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و 11 دۆڕانی لەسەریەک لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تووشی بووە، تەنها 13 یاریی ماوە، شیفیڵد وێنزدەی چیتر ناتوانێت خۆی لە دابەزین ڕزگار بکات بۆ پله‌ سێ” یانەکە 158 ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، ئیفلاسی کرد و لە ئێستادا ئه‌و یانه‌یه‌ بۆ فرۆشتن دانراوە.