خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- ڕۆژی١٥ ی شوباتی ۲٠۲٦ لە هۆڵی تەلاری هونەر، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی و نووسەران و ڕۆشنبیران و بنەماڵەی شاعیری گەورەی کورد مەحوی، دیداری (مەحوی و ڕازی گەردوون) بەڕێوەچوو. کە لەلایەن ڕێکخراوی (بەرزجا)ەوە ڕێکخرابوو، لە ڕۆژی یەکەمی دیدارەکەدا چەندین پارچە شیعر و میوزیک و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە ژیان و زانست و خواناسی و هەڵوێست و دادپەروەریی مەحویی شاعیر پێشکەش کرا. لە دووەم ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی دیدارەکەشدا چەندین بڕگە له‌بارەی شاعیری پایەبڵند مەحوی خرایەڕوو.