فەرەیدوون سامان
لە ڕۆژی ٢١ یەکی فیبریوەری هەموو ساڵێکدا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، کە ڕێکخراوی یۆنسکۆ بە ڕەسمی لە ساڵی ١٩٩٧ناساندوویەتی، گەلانی هەڕەشەلێکراو بەتایبەتیش نەتەوە بندەستە بێ دەوڵەتەکان، بۆ قسەکردن لەسەر پرسی مافی زمانی دایک ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانن و دەیکەنە کەرنەڤاڵێکی نیشتمانی وەک سازدانی فێستیڤاڵ و کۆنفرانس و دیداری زمانەوانی لەسەر کیشەکانی زمانی خۆیان دەکۆڵنەوەو بەڕێوەی دەبەن، جا سەبارەت بە نەبوونی ئازادی و مافێکی دەستووری لە بەشەکانی کوردستاندا، کە مخابن هیشتا بە فەرمی دەرفەت بە کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نەدراوە ئەو بۆنەیە بقۆزنەوە بۆ سازدانی ئەو جەژنەواڵە نێونەتەوەییە، جگە لەو ماوە کەمەی ساڵانی دوایی دەسەڵاتی خۆڕێبەری کوردی ڕۆژاوای کوردستان، کە دەرفەتێکیان بۆخۆیان ڕەخساند و بوونە خاوەنی چەندان دەزگەی زمانەوانی و هەروەها بەشی کوردی لە زانکۆی ڕۆژاوا لە کۆبانێ، بەڵام لە باشووری کوردستان و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستاندا ڕەوشەکە جیاوازترە، ڕاستە بە دەستووری حکومەتی عیراقی و بە یاسای مافی زمانەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، زمانی کوردی فەرمی و ئازادە، هاوکات خاوەنی چەندان دەزگەی ڕووناکبیری حکومی و ئەکادیمی و ناوەند و بنکەی کەلتوورین، بەڵام هەر لەو ڕۆژەدا لەو بۆنە گرنگەدا کەمترین چالاکی زمانەوانی تەنانەت لەسەر ئاستی بەشە کوردییەکانی زانکیەکانی کوردستانیش بەدی ناکرێن.
لە ڕۆژی ٢١ یەکی فیبریوەری هەموو ساڵێکدا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، کە ڕێکخراوی یۆنسکۆ بە ڕەسمی لە ساڵی ١٩٩٧ناساندوویەتی، گەلانی هەڕەشەلێکراو بەتایبەتیش نەتەوە بندەستە بێ دەوڵەتەکان، بۆ قسەکردن لەسەر پرسی مافی زمانی دایک ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانن و دەیکەنە کەرنەڤاڵێکی نیشتمانی وەک سازدانی فێستیڤاڵ و کۆنفرانس و دیداری زمانەوانی لەسەر کیشەکانی زمانی خۆیان دەکۆڵنەوەو بەڕێوەی دەبەن، جا سەبارەت بە نەبوونی ئازادی و مافێکی دەستووری لە بەشەکانی کوردستاندا، کە مخابن هیشتا بە فەرمی دەرفەت بە کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نەدراوە ئەو بۆنەیە بقۆزنەوە بۆ سازدانی ئەو جەژنەواڵە نێونەتەوەییە، جگە لەو ماوە کەمەی ساڵانی دوایی دەسەڵاتی خۆڕێبەری کوردی ڕۆژاوای کوردستان، کە دەرفەتێکیان بۆخۆیان ڕەخساند و بوونە خاوەنی چەندان دەزگەی زمانەوانی و هەروەها بەشی کوردی لە زانکۆی ڕۆژاوا لە کۆبانێ، بەڵام لە باشووری کوردستان و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستاندا ڕەوشەکە جیاوازترە، ڕاستە بە دەستووری حکومەتی عیراقی و بە یاسای مافی زمانەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، زمانی کوردی فەرمی و ئازادە، هاوکات خاوەنی چەندان دەزگەی ڕووناکبیری حکومی و ئەکادیمی و ناوەند و بنکەی کەلتوورین، بەڵام هەر لەو ڕۆژەدا لەو بۆنە گرنگەدا کەمترین چالاکی زمانەوانی تەنانەت لەسەر ئاستی بەشە کوردییەکانی زانكۆکانی کوردستانیش بەدی ناکرێن.
گەلی کورد لەسەر دەستی داگیرکەرانی وڵاتەکەی بە درێژایی مێژووی کۆن و نوێ دووچاری جینۆسایدی کولتووری و ئاسیمیلاسیۆن بۆتەوە، توانەوەو سڕینەوە و داماڵینی نەتەوەیەک لە زمان و ناسنامە و کولتووری ڕەسەنی خۆی بە بەرنامەو پیلانێکی شۆڤینیانەی نەتەوەی سەردەست، یان دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر، واتە داماڵینی نەتەوەیەک لە هەموو ماف و ناسنامە نەتەوایەتییەکانی، لە گشت ئەو چەمک و توخمی نەتەوایەتیانەی، یان كولتوورییانەی کە لەناو زمان و پاشخانی ئەو نەتەوەیەدا هەن، ئەمە پێی دەڵێن ئاسیمیلاسیۆن، واتە توانەوەو داماڵینی فەرهەنگی، واتە نەتەوەی بندەست و ئەو نەتەوانەی کە لە ڕووی قەوارە و و دەسەڵاتی سیاسییەوە لە پەراوێزدان، بەڵام خاوەنی پاشخانێکی كولتووری و مێژوویین، بەڵام لەسەر دەستی نەتەوەی سەردەستدا دەتوێنتەوەو قڕدەکرێن لە ئەنجامی سیاسەتێکی میلیتاری و دیکتاتۆریدا دەچەوسێنەوە لە ناسنامەی نەتەوایەتی خۆیان دادەماڵڕێن و نامۆ دەبن بە زمان و داوونەریتی ڕەسەنی خۆیان، بە نموونەش ئاسیمیلاسیۆنی زمان و كولتووری كوردی لە بەشەكانی كوردستانی توركیا و ئیران و سووریا و عیراق.
باشە لەم ڕەوشەدا لە سایەی نەبوونی دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەربەخۆدا، بۆچی زمانێکی کوردی ستاندارد پێویستە، لە کاتێکدا لەغیابی ئەو زمانی ستانداردەدا، لە پتر لە بەشێکی نیشتماندا هێشتا زارەکان ڕۆڵی زمانی ستاندارد دەگێڕن، نموونەش زمانی کوردی- زاری سۆرانی لە باشوور و زاری کرمانجی لە ڕۆژاوای کوردستاندا، کەواتە په‌رته‌وازه‌یى زمانى كوردى له‌ نێوان ئه‌م زار و بنزار و دەڤۆکانە، ئه‌و ناوچه‌ و ئه‌م دەڤەرە، هه‌م پێنەدانى پایه‌یه‌كى به‌رزتر دەبێت به‌ زمانى كوردى، به‌ تایبه‌ت له ‌هه‌لومەرجێکدا کە‌ هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر زمانن، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌ و نه‌ته‌وه‌كه‌مانى خستۆته‌ نێو ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كى نائومێده‌وه، کە لەسەر خاکی نیشتمانی خۆیدا سەدان ساڵە نکۆڵی لە بوون و هەبوونی ناسنامەکەی دەکرێت و بە پلان و ئەجیندای تایبەت بۆ ناسنامەی کوردبوونمان ڕووبەڕووی جینۆسایدی کولتووری دەبێتەوە.
هەندێک دەنگی نامۆ و نەشاز هەیە، هەڵبەتە بە کاریگەری هەندێ لەو ڕۆژهەڵاتناسانەی کە توێژینەوەیان لەسەر پێکهاتەکان و زارە کوردییەکان کردووە و بێ ئاوەی زانستانە لێیان کۆڵێبێتەوە، جەختیان لەسەر زمانە کوردییەکان کردووە، هەندێک لەو زارە کوردییانەیان وەک زمان نساندووە، بەڵام ئایا لە ڕاستیدا لە ڕووی زانستییەوە تێزێک هەیە بە ناوی زمانە کوردییەکان؟ لەکاتێکدا زمانی کوردی وەک زمانی هەر نەتەوەیەکی سەر ڕووی ئەو زەمینە لە چەندان زار و بنزار و دەڤۆک پێکهاتووە، هێشتا زمانی کوردی له سنووری ترسناکی مان و نه‌مان‌ دا، یان ئه‌م سنووره‌ی به‌ره‌و پانتاییه‌کانی ژیانی هه‌میشه‌یی به‌زاندووه و مه‌ترسییه سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌ر ئه‌م زمانه لە سه‌رده‌می ئێستهماندا کامانه‌ن، باشە چۆن ده‌توانین زمانی کوردی له‌‌م مه‌ترسییانه دوور بخه‌ینه‌وه‌ و هاوکاتیش به‌رەو گه‌شەکردن و به‌خشینی توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیەکانی سه‌رده‌می ببه‌ین، له باری فۆرم و ناوه‌ڕۆکه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتری بکه‌ین، چۆن ده‌توانین تواناکانی ئه‌م زمانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ زانست و دیارده مودێرنه‌کاندا فراوانتر بکه‌ین؟
زاری گۆران کە پرۆدکتوراکەی خاتوو زارا ئەلینۆڤایە باشترین وەڵامی زانستییانەیەو سەرچاوەیەکی زانستی گرنگیشە بۆ تێزەکانی مینۆرسکی و مەکەنزین کاتێ باس لەسەر پێکهاتەکانی لوڕ و هەورامی و زازاکی دەکەن و وەک زمان دەیانناسێنێن نەک زارێکی کوردی، ئەمانە لەو پرسیارە بنەڕەتییانەن، کە زمانناسانی کورد و بیانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ھاوکات لەگەڵ گەشە و پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا زمان تەنیا لە چوارچێوەی ھۆکارەکانی پەیوەندی پێکەوەبووندا نەماوەتەوە و لە کۆنتێکستی جیاواز‌دا ڕۆڵ و ماھیەتی خۆی گۆڕیوە و کارەکتەری جۆراوجۆری تاقی کردوەتەوە، بۆ نموونە زمان لە تێڕوانینی یەکەمدا ڕۆڵێکی مەدەنیانە دەگێڕێت و پانتایی پێکگەیشتن، لێکتێگەیشتن و دروستکردنی پێوەندیی نێوان مرۆڤەکانە، لەگەڵ گۆڕانکارییە مێژوویی و سیاسییەکاندا، لە دنیای مۆدێرندا زمان بەرگێکی سیاسییانە دەپۆشێت و دەبێتە مەیدانی جیاکردنەوەی سنوورەکانی دەوڵەت،-نەتەوە و بەشداری لە کایە سیاسییەکان دەکات و ڕەوایەتی دەبەخشێت بە ھاووڵاتیبوون لە فۆرمێکی ئیداری و سیاسیدا.
بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە پێی ماڵپەڕی ویکشنەری ئینگلیزی، زمانی کوردی خاوەنی نزیکەی (٩١٨ ھەزار و ١٢٣ وشە)یە لە دوای ئینگلیزی، فەرەنسی، چینی، ڕووسی، یۆنانی، و ئەڵمانی پلەی ھەشتەمی جیھان بووە، واتە زمانەکانی عەرەبی و تورکی و فارسی تێپەڕاندووە، زمانی کوردی سەرباری هەموو کێشە سیاسی و دەستوورییەکانی لە دوای فینلاندی و کۆری لە پلەی سێیەمی جیھاندا بووە، بەپێی ماڵپەڕی ویکشنەری ئینگلیزی بۆ زمانەکان بەم شێوەیە زمانی کوردی خاوەنی ھەموو پێکھاتەکانە بۆ ئەوەی کورد یەکێک لە زارە ھەرە زۆر قسەکەرەکانی خۆی وەک زمانی یەکگرتووی خۆی ھەڵبژێرێت.
بۆچوونێک هەیە دەڵێت: ئەگەر کورد دەوڵەتێکی سەربەخۆی هەبووا، وەک ھەموو گەلانی سەر زەوی، لە ڕێگای دەزگە کەلتووری و زانستییەکانی و سەرباری دووستانداردی زمانەکەی، بە ڕاپرسی زۆرترین ئاخێوەرانی زارێکی خۆی و هەروەها باشترین ئەلفابیتای بۆ زمانەکەی ھەڵدەبژارد، بۆ ئەوەی وەک زمانی پێوەر لە دەزگە فەرمییەکانی حکوومەت لە خوێندنگە و زانکۆکان و لە نووسین و بەرھەمھێنانی هزری خۆیدا بەکاری دەهێنا، بە نموونەی گەلانی ناوچەکە و جیھان، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەگەر ئێمە مامەڵە لەگەڵ بەربڵاوترین زارێکی کوردیدا بکەین کە زاری کرمانجی باکوورە یان هەر زارێکی تر، بەھەمان شێوەی کە تورک و فارس مامەڵەی لەگەڵ زمانی خۆیاندا کردیان، واتە زاڕێکیان هەڵبژارد و کردییان بە زمانی پیوەری خۆیان، بە ھەمان شێوەی گەلانی دیکە کە مامەڵەیان لەگەڵ بەربڵاوترین شێوەزارەکانی خۆیان کرد، ئیدی بۆمان دەردەکەوێت کە کوردیش خاوەنی ھەموو پێکھاتەکانی زمانی کلاسیکی خۆیەتی و دەتوانێت بەو زمانە پێوەرە ھەموو کوردەکانی دەوروبەری یەکبخات، ئەو بەربەستانەی لە ئێستاشدا ڕێگری لە زمانی کوردی دەکەن لە چەند ساڵێکی کەمدا وەلا دەنرێن و نامێنن، کە بەداخەوە بەربەستێکی سیاسین نەک زمانەوانی. هێزی زمانەکەمان لە کوێدایە؟