فرانسیسکا لۆلۆبریجیدا یەکەم میدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی 2026ی بە دیاری بەخشییە ئیتاڵیا، لە پێشبڕکێی خلیسکانی خێرای 3 هه‌زار مەتری ئافرەتان، به‌تۆماركردنی ڕیکۆردێکی نوێی ئۆڵۆمپیاد، كه‌ 3 خولەک و 54.28 چرکە بوو، ئەو وه‌رزشوانە تەمەن 35 ساڵە، بەم دەستکەوتە جۆش و خرۆشی هاندەرانی ئیتاڵی لە یاریگاکاندا گه‌ڕاندەوە، کە گەورەترین دەستکەوتە لە ژیانی وەرزشیدا، پێشتر لە ئۆڵۆمپیادی پەکین لە 2022 لە پێشبڕکێی 3000 مەتردا پلەی زیو و لە یارییەکانی خێرای تیمیدا پلەی برۆنزی بەدەستهێنابوو.