میکێل ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسناڵ، باسی لە ئاستی ڤیکتۆر گیۆکێریسی هێرشبەرە سویدییەکە کرد کە وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا و دوو گۆڵی له سهندهرلاند تۆمارکرد، ئارتیتا لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی فۆتبۆڵ لەندەن بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: یارییەکە تاڕادەیەک کراوە بوو، كاتێك ڤیكتۆر هاتە ناو یاریگا، پشتگیریی زیاتری هاوڕێکانی وەرگرت، بەڵام گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە کە جیاوازییەکی ڕاستەقینە دروست دەکات، لێکتێگەیشتنی لەگەڵ باقی تیپەکەدا لە یارییەکەوە بۆ یارییەکی دیکە باشتر دەبێت، ئارتێتا زیاتر گوتی: ئەمە ئەو کارەکتەرەیە کە چاوەڕێمان دەکرد، کاتێک ئامادە دەبێت بۆ بەشداریکردن، بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆ و لە ئاست چاوەڕوانییەکاندایه.