ئهمڕۆ یهكشهممه 8ی 2ی 2026، هاتوچۆی ههولێر ئاگادارییهكی لهبارهی دانانی هێمای تاكسی بڵاو كردهوه.
له ئاگادارییهكهدا هاتووه، وەک ئەوەی چاودێریمان کردوە بەشێک لە شوفێرانی تەکسی (هێمای ڕووناکی تەکسی) یان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دانەناوە یان لە شوێنی جیاواز لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان داناوە.
ئهوهش خراوهته روو، بۆ یەکخستنەوەی هێمای ڕووناکی تەکسی لەمەودوا دەبێت بەم جۆرە بێت.
١- دەبێت هێمای تەکسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دوای شوفێر چەسپ بكرێت.
٢-دەبێت گڵۆپی ڕووناککەرەوەی تێدابێت و بۆ ئەوەی بەشەو ببینرێت و ڕەنگی گڵۆپەکە دەبێت زەرد بێت و نابێت هیچ ڕەنگێکی تر بێت.
٣- بە هیچ جۆرێک نابێت هێمای تەکسی لەسەر جامی دواوە یان جامی پێشەوە یان لەسەر سندووق چەسپ بکرێت.