سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە لووتکەى حکوومەتەکانى جیهان

128

رێبوار حەمەلاو شوانى
کۆڕبەندى لووتکەى جیهانیی حکوومەتەکان، لە ساڵى 2013وە، لە شارى دوبەى لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت، تێیدا سەرۆک و سەرۆکوەزیرانى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان و سەرکردەکان لە بوارى کەرتى تایبەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆدەکاتەوە؛ بەشداریکردنى مەسروور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان لەم کۆنفرانس و کۆڕبەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییانە ، ئاماژەن بۆ زیاتر ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکى کاریگەرى و متمانەپێکراو لەسەر ئاستى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیدا.
ئاشکرایە ناوچەکە و جیهان بە گۆڕانکارو پێشهاتى نوێى و خێرا دا گورزە دەکات، بۆیەلەم کاتە و ساتە هەستیارانەدا خوێندنەوەى ژیرانە بۆ سیاسەتى ناوچەیی و نێودەوڵەتى هەبێ و زۆر وردبینانە مامەڵە بکرێت، بەتایبەتى بۆ گەلى کورد و دۆزەرەواکەى چەند ئەوەندە زەروورەتە تاکوو لەلایەک پارێزگاری لە دەستکەوتەکانى بکات و لەلایەکى دیکەش سوود لە دەرفەتەکان وەربگرێت ،بەتایبەت سەردان و بانگهێشتى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان بۆ کۆڕبەندى لووتکەى حکوومەتەکانى جیهان خۆى لەخۆیدا ئاماژەیە بە کاریگەرى و ڕۆڵى هەرێمى کوردستان وەکوو قەوارەیەکى یاسایی ودەستوورى لە ناوچەیەکى پڕ کێشە و ململانێیدا
بەتایبەتى لەم قۆناغە سیاسیی و مێژووییەدا ، زۆر گرنگە لەم کۆڕبەند و لووتکە جیهانییەیانەدا ڕۆڵ و کاریگەرییەکى بەرچاوى هەبێ، چونکە جوگرافیا، ئاسایش و ئابوورى و نەوت و کانزانکان و گوتارى گەلى کورد ڕۆڵى بنچینەیی لە سەقامگیرى ناوچەگە دەگێڕێت، ئەوەش بەکردەوە لەماوەەکانى رابردوو سەلمێنراوە، چونکە کوردستان و سەرکردایەتییەکى گرنیییەکى حەتمى لەناوچەکەدا هەیە، پێشترین کارەکتەرێکى بنچینەیی بووە بۆ کۆتایی هێنان بە تیرۆریستان و پارێزگاریکردن لە سەقامگیرى وئاشتى لە ناوچەکەدا، بۆیە وڵاتانى ناوچەکە و بەتایبەتى ئیمارات لە ڕۆڵ و کاریگەرى کورد تێدەگەن، هەر ئەوەشە هەموو ئەو بانگهێشتە فەرمییانەى ئاراستەى سەرۆکوەزیرانى کوردستان دەکرێن ، بۆ ئەو سەنگ و پێگە دیپلۆماسییە بەهێزە دەگەڕێتەوە کە گەلى کورد و هەرێمى کوردستان لە ناوچەکە دەیگێڕێت و هەیەتى.
لووتکەى کۆڕبەندى حکوومەتەکان بۆ ئەمساڵ کە تێیدا زیاتر لە شەش هەزار کەسایەتى سیاسى و ئابوورى و سى و پێنج سەرۆک و سەرۆکوەزیران و پێنج سەد وەزیرى و سەرکردە لە 150 وڵاتى جیهان بەشدارن ، بەتایبەتى ئەمە بۆ ساڵى پێنجەمینە ، مەسروور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان بەشێوەیەکى فەرمى بەشدارى لووتکەى حکوومەتەکانى جیهان دەکات، کە خۆى لەخۆیدا ئاماژەیە بە گرینگى وبایەخى پێگەى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا بۆ ئەمساڵ لووتکى جیهانیی حکوومەتەکان لە ژێر دروشمى (داڕشتنى حکوومەتەکانى داهاتوو)، بەڕێوەدەچێت و لەگەڵیشدا چەندین تەوەرى گرنگى وەک حکوومڕانیی جیهان و سەرکردایەتیی کاریگەر، خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی و بونیاتنانى توانا، گەشەپێدانى ئابوورى و دەرفەتەکان ، داهاتووى شارەکان و گۆڕانکاریی دیموگرافى لە خۆدەگرێت؛ هەر بۆیە لووتکەى جیهانیی حکوومەتەکان بەتایبەتى بۆ هەرێمى کوردستان لە ناوچەیەکى پڕ کێشەدا، سەکۆیەکى گرینگە بۆ تاوتوێکردنى کێشە هەرێمایەتى و نێودەوڵەتییەکان وئاڵنگارییەکانى بەردەم حکوومەتەکان و دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕا و چارەسەرى داهێنەرەانە لە پێناو بەرەوپێشبردنى ئەدا وکارەکانى حکوومەت.
لەم کۆڕبەندە جیهانییەدا، بێجگە لە کەسایەتییەکانى وڵاتان، زیاتر لە 80 ڕێکخراویی جیهانى و پسپۆر لە بوارە جیاجیاکان بەشدارن و لەماوەى سێ رۆژى ئەم لووتکەیەدا، زیاتر لە 200 پانێڵ و کۆوبوونەوەى تایبەت وگرینگ ئەنجامدەرێت و پانزدە راپۆرتى ستراتیژى لەبوارى جۆارجۆریش پێشکەش دەکرێت ،کە پەیوەست وئامانج لێیاندا شیکردنەوەى ئاڵنگارییەکان و دۆزینەوەى چارەسەرییە بۆ کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا
وڵاتانى ناوچەکە وکۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش گەواهیدەرن، مەسرور بارزانى، وەک سەرکردەیەکى بڵیمەت و سەرۆکوەزیرانى کوردستان لەماوەى رابردوو و ئێستاشدا ڕۆڵى سەرەکیی هەبووە لە هاوسەنگى ڕاگرتنى سەقامگیرى،گەشەى ئابوورى، ستراتیژییەتى بەڕێوەبردنى حکوومەتى کوردستان لە قۆناغە سەخت و هەستیارەکاندا ،بەتایبەتى تێپەڕاندنى بارۆدۆخى ئاڵۆزى ناوچەیی و ئاڵنگارییەکان هەرێمایەتى ولەهەمانکاتیشدا ئاسایش و سەقامگیرى و گەشەپێدان لە هەرێمى کوردستان و بەردەوامیپێدانى.