مۆریێنتیس: پێویستە ئه‌لۆنسۆ هەموو شتێک ئاشکرا بکات

90

فرناندۆ مۆریێنتیس یاریزانی پێشووی یانه‌ی ڕیال مه‌درید لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گوتی: هەڵسەنگاندنی من بۆ کاتەکانی ئەلۆنسۆ له‌ ڕیال مه‌درید، قۆناغێکی کارەساتبار نەبوو، بەڵام ئەنجامەکانی بەرامبەر تیپە گەورەکان بە ئازار بوو، یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گورزێکی سەخت بوو بۆ ڕیاڵ مەدرید، دواتر لە چامپیۆنزلیگدا بە یەک گۆڵ بەرامبەر لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی دۆڕا.
هه‌روه‌ها گوتی: پیم وابوو زوڵمێكی گه‌وره‌ له‌ ئه‌لۆنسۆ كرا، ئه‌لۆنسۆ چووه‌ نێو تیپێكی پڕ له‌ كێشه‌، پێم سه‌یر بوو كاتێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یم بینی، ئه‌و تازه‌ بوو له‌و یانه‌یه‌ وه‌ك ڕاهێنه‌ر، هیچ ڕاهێنه‌رێك به ‌نیو وه‌رز ناتوانێت پڕۆژه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، پێویسته‌ ئه‌لۆنسۆ بۆ سومعه‌ی خۆی بێده‌نگ نه‌بێت و هه‌موو راستییه‌كان ئاشكرا بكات كه‌ له‌ ڕیال مه‌درید چی ڕوویدا.