ئەمڕۆ چوارشەممە 4/2/2026، لە چوارچێوەی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبوونەوە.

لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا، لەم ڕووەوە، بە گرنگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی لە هەرێمی کوردستان کرا و وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.