ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، لەگەڵ سوڵتان ئەلجابر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە و پێکەوە بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە، سامانە سروشتییەکان و کەرتی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەلەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی شارەزایی کرا، بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بونیادنانی ژێرخانی تەکنەلۆجی و گەشەپێدانی کەرتە جیاوازەکانی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.