ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 2ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆکۆمار و کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کيشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە. لەم ڕووەوە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.