سەلام عەبدوڵڵا
ڕه‌شه‌بای گۆڕانێكی گه‌وره‌ی گه‌رده‌لوول ئاسا ڕووی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه كه سه‌ره‌تاكه‌ی به ڕووخانی ڕژێمی خێزانیی ئه‌سه‌د كه ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵ حوكمداری سووریای به تووندوتیژییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر به‌ڕێوه ده‌برد ده‌ستیپێكرد.
به هاتنه‌كایه‌ی ڕژێمێكی نوێ له سووریا كه به ئاشكرا وه‌ك نوێنه‌ری ڕه‌وتی سووننه خۆی نیشان ده‌دات و سه‌رانی له گرووپه تووندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئێستا دۆخی سیاسی له سووریادا به‌ڕێوه ده‌بات و به‌بێ په‌رده دژایه‌تیی ئێران و مه‌زهه‌بی شیعه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له عێراقدا باڵاده‌سته و لایه‌نگری ئێران ده‌كات.
ئه‌م حكوومه‌ته نوێیه به كردار ئه‌و ڕاستییه نیشان ده‌دات كه لایه‌نگری ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا ده‌كات و وه‌ك ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا مامه‌ڵه و سازش ده‌كات.
ئه‌م ڕژێمه نوێیه‌ی سووریا، ئه‌وه ناشارێته‌وه كه لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی مه‌ركه‌زییه‌ته و بڕوای نه به ئۆتۆنۆمی و نه به فیدڕاڵی هه‌یه و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی پێكهاته‌كانی سووریا به بڤه له قه‌ڵه‌م ده‌دات و به دابه‌شكردنی سووریا ناوزه‌دی ده‌كات.
ئێستا حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانمان له سووریا له‌سه‌ر جۆره ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ (هه‌سه‌ده) پێكهاتوون كه ڕه‌نگه به ته‌واوی به دڵی خۆیان نه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بنیاتنانی داهاتوویه‌كی باشتر ده‌توانرێت به هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه له قه‌ڵه‌م بدرێت، ئێستا به نیسبه‌ت هه‌رێمه‌وه، كه تاكه فیدڕاڵه له ناوچه‌كه‌دا، ده‌بێت زۆر به وشیارییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نوێیه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، به‌تایبه‌تی كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه‌سێكی وه‌ك (تۆم باراك) فایلی عێراقیشی بدرێته ده‌ست كه نایشارێته‌وه لایه‌نگری كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له مه‌ركه‌زدا و فیدڕاڵییه‌ت و نامه‌ركه‌زی به چاره‌سه‌ر نازانێ و به حیسابی خۆی ده‌یه‌وێ ڕێككه‌وتننامه‌ی (سایكس بیكۆ) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و نه‌خشه‌یه‌كی نوی كه له‌گه‌ڵ دیدگای خۆیدا بگونجێ بسه‌پێنێت به‌سه‌ر عێراقی فیدڕاڵ‌دا كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه نابێت.
جا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیده چه‌وته، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك پێویستتره له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین و داكۆكی له فیدڕاڵییه‌كه‌مان بكه‌ین و به چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ ئه‌و هه‌موو قوربانی و تێكۆشانه بزانین و نه‌هێڵین ئه‌م ده‌ستكه‌وته كه‌لێنی تێبكه‌وێت، ئه‌ویش به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ستبه‌كاربوونی به زووترین كات، پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. چوارده مانگ، بێ حكوومه‌ت، بێ په‌رله‌مان پاساوێكی له‌باره بۆ ناحه‌ز و دوژمنان بڕیاری ترسناك به‌رانبه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان گه‌ڵاڵه بكه‌ن و سوود له‌م ناته‌باییه‌ی نێوخۆمان بكه‌ن.
ساته‌وه‌ختێكی چاره‌نووسسازه و ده‌بێت به وردی و نیشتمانپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ده‌نا په‌شیمانی دادی كه‌س نادات.