گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا هێرشبەری فەرەنسی بۆ یانەی میلان لە کۆتا ڕۆژی گواستنەوەی زستانەدا شكستی هێنا، ئەمەش پێشهاتێکی نوێ بوو بۆ هێرشبەرەکەی کریستاڵ، ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو پشکنینە پزیشکییەی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە ئەنجامی داوە، هۆکاری شكستی گرێبەستەکە بووە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن هێرشبەرە فەرەنسییەکە تووشی کێشەی ئەژنۆی بووە، میلان تیمی پزیشکی خۆیان ناردووە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.

ڕۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕەنگە یۆڤانتۆس ئەو دەرفەتە بقۆستەوە لەکاتێکدا چاودێریی ڕەوشی نێوان میلان و ماتیتا دەکات. ئاماژەیان بەوەشکردووە، یۆڤانتۆس دەتوانێت هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە بدات بە خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینی لە کۆتا ساتەکانی گواستنەوەی زستانەدا، هەڵوێستی میلان کاریگەریی نابێت لەسەر ئەوەی کریستاڵ پاڵاس بەدواداچوون بۆ یۆرگن ستراند لارسنی نەرویجی وەک جێگرەوەی ماتێتا ده‌كات.