شاعیر سارا پەنایى
خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- خانمه شاعیر ساره په‌نایی، ناوی ته‌واوی ساره حاتم حه‌سه‌نه، له دایكبووی شاری كه‌ركووك، ده‌رچووی به‌شی یاسایه، بێجگه له كاری پارێزه‌رایه‌تی، له ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه تێكه‌ڵی نووسین و شیعر بووه، ماوه‌یه‌ك كاری پێشكه‌شكاری رادیۆیی كردووه، له ساڵی 2009 ده‌ستی به نووسینی شیعر كردووه، هه‌ندێ له شیعره‌كانی له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان بڵاوكردۆته‌وه، خاوه‌نی كتێبێكی شیعرییه به‌ناوی (له مه‌جنوونیم مه‌پرسن) كه 67 شیعری له خۆگرتووه، زۆربه‌ی شیعره‌كان كێش و سه‌روادارو كلاسیكن، له فورسه‌تێكدا چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته كرد:
• هۆكاری ناوناوی كتێبه‌كه‌ت (له مه‌جنوونیم مه‌پرسن) چییه؟
– له دێڕێكی شیعرێكه ناوه‌كه‌م وه‌رگرتووه كه له نێو كتێبه‌كه بوونی هه‌یه، (له مه‌جنوونیم مه‌پرسن ئاخۆ حاڵی دڵ چییه، هه‌ر كه‌س بپرسێت دوعا ده‌كه‌م حاڵی به حاڵی من بێت)، ئه‌وه هۆكاری یه‌كه‌مه، دووه‌میش ئه‌و كاره‌كته‌ره‌یه كه له‌و كتێبه‌دا خۆی بینیته‌وه، كه گه‌یشتوه‌ته حاڵه‌تێكی عیشق، قۆناغ و سنووره‌كانی ئه‌وینی تێپه‌ڕاندووه‌و گه‌یشتووه به دێوانه.
• نازناوی (په‌نایی)ت له چییه‌وه وه‌رگرتووه؟
– له ده‌ستپێكی نووسینی شیعرییمه‌وه، تاكه په‌ناگه‌م بۆ نووسینی شیعر، په‌ناگه‌ی ئیلاهی بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد نازناوی په‌نایی بۆ كاری شیعریم هه‌ڵبژێرم.
• ساره په‌نایی چۆن پێناسه‌ی شیعر ده‌كات؟
– شیعر ده‌توانێت چی له ناخی مرۆڤه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌ك ببێته ملوانكه‌یه‌ك، ببێته شتێكی رازاوه تا بتوانی به زمان ده‌ریببڕیت، هه‌ستی شاعیره‌كه‌یه تاكو رێگه‌یه‌ك یان رێچكه‌یه‌كی دیكه جگه له‌زمان بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته.
زۆر جار به‌ده‌م رێگاوه شیعرم بۆهاتووه، نه‌منووسیوه، به‌ڵام له‌ناخمه‌وه هه‌بووه، هه‌ندێك جاریش هه‌ر به ئه‌نقه‌ست نه‌منووسیوه‌ته‌وه، ته‌نیا له ناخمه‌وه هه‌ڵمگرتووه، كه‌واته شیعر په‌یوه‌سته به ناخه‌وه، نه‌وه‌ك به قه‌ڵه‌م.
• چ شتێك كاریگه‌ری به‌سه‌رته‌وه هه‌بوو تا شیعر بنووسی؟
– ده‌توانم ئه‌و پرسیاره به شیعرێك وه‌ڵام بده‌مه‌وه:
تینی دڵ زۆری لێكردووم كه‌وا قه‌ڵه‌م بگرمه ده‌ست
داخی تینی دڵه‌ی شێواو بكه‌م به شیعر‌و هه‌ڵبه‌ست
چی شه‌رابه گه‌ر بینۆشم كوا ده‌شكێنێ تاسه‌ی ده‌روون
كوانی عیلاجی حه‌كیمان به دڵ ده‌دا ئاسۆی ڕوون
گرتوومه به‌ر رێگای نه‌هات وه‌ك رێبوارێكی نه‌ناس
جارجار شیعر ده‌كه‌م به باس و خواس.
• چۆن تێكه‌ڵی نێوان شیعری تازه و كلاسیك ده‌كرێت؟
– كلاسیك په‌یوه‌ست نییه به زه‌مه‌ن و كاتێكه‌وه، له ئێستادا فه‌زایه‌كی زۆری شیعری ئازاد هه‌یه، ئایا هۆكاره‌كه‌ی لاسایی كردنه‌وه‌یه، یان ئێستا كۆمه‌ڵگه پێویستی به شیعری ئازاد هه‌یه و شیعری كێش و سه‌رواداریش هه‌واداری كه‌متره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ده‌شكرێت هه‌ردوو شێوه پێكه‌وه ببه‌سترێته‌وه.
• ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ره‌تا له كوێی شیعر ده‌ستپێده‌كه‌یت؟
– هه‌رچه‌نده تا ئێستا نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و مه‌قامه‌ی كه بتوانم گۆڕانكاریی له شیعر‌و ئه‌ده‌بدا بكه‌م، به‌ڵام ڕه‌نگه كۆمه‌ڵێك شتی تایبه‌ت به خۆمم هه‌بێت كه بتوانم نوێگه‌رییه‌كی بچووك له شیعردا بكه‌م.
• شیعرت له‌سه‌ر دایك هه‌یه، دایك لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێ؟
– كاتێك ناوی دایك دێت، حه‌ز ده‌كه‌ی هه‌رچی وشه‌ی جوانه كۆی بكه‌یته‌وه‌و پێشكه‌شی بكه‌یت، دایك خودی عیشقه پێناسه ناكرێت.
• چ كاتێك شیعر ده‌نووسی؟
– هه‌ندێك جار له كاتی پیشه‌كه‌م ئیلهامم بۆ دێت ده‌یكه‌مه شیعر‌و ده‌ینووسم، هه‌ندێ جاریش له‌ماڵه‌وه له‌كاتی كاركردن وه‌ك هه‌ر ئافره‌تێكی دیكه شیعرم نووسیوه، هه‌ندێك كات به‌ده‌م رێگه‌وه، به‌ڵام به‌بۆچوونی من جوانترین كات بۆ نووسینی شیعر شه‌وه، چونكه شه‌و قوتابخانه‌یه‌و مامۆستاكه‌ی ئارامییه، هه‌رچه‌نده شیعره‌كانی رۆژ واقعیترن و شه‌وانیش خه‌یاڵاوی، به‌ڵام سكونی شه‌وان وات لێده‌كات ئیلهامت بۆ بێت.
• كاری داهاتووت چییه؟
– چه‌ندین شیعرم هه‌یه له كتێبی یه‌كه‌مم شوێنی نه‌بۆته‌وه، هه‌ندێك شیعری تازه‌شم هه‌یه ده‌مه‌وێ له داهاتوودا له كتێبێكی نوێ بڵاویان بكه‌مه‌وه كه له‌وه‌ی پێشوو باشتر و به پێزتر بێت.