ڕۆژی 31ی کانونی دووەمی 2026، له‌ سی و نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەی هەڵکەوتوو خۆنەویست کاک ( ئیدریس بارزانی) جوانەمەرگ دا. لە هۆڵی بارەگای لقی24 سەفین بە ئامادەبونی هەڤاڵ هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی و تێکۆشەرانی ئەیلول و گوڵان و ، هەڤاڵانی لق و لیژنە ناوچەو ڕێکخراوەکان و ، قائیمقامی قەزاکانی شەقڵاوە و، پیرمام و هەریر و، بەڕێوه‌بەر و بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکان و، فەرماندە سەربازییەکانی سنووره‌كه‌، نوێنەرانی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان و فەرماندەیی هێزەکانی خەبات و، هێزی خەباتی سنووره‌كه‌ ، قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و جەماوەرێکی زۆری سنووره‌كه‌. لە ڕێوڕه‌سمێکی ماتەمینی شایستەدا و لە کۆڕێکی شیعریدا یادی کاک ئیدریس بارزانی بەرز ڕاگیرا. لە ڕێوڕه‌سمەكه‌دا کورتە فیلمێکی دیکۆمینتاری لە سەر ژیان و خەباتی ئیدریس بارزانیی جوانەمەرگ پێشکەش کرا.

دواتر هەر یەک لە شاعیرانی هەست ناسک و کوردپەروەر: حه‌سه‌نی دانیشفەر، حەمە ئەحمەد جاف، حه‌مید قەڵادزەیی، نیازی حه‌مە عه‌زیز. بە خوێندنەوەی چەند هۆنراوەیەک کە گوزارشت بوون ، لە هەستی بەرز و پاکیان بەرانبەر ڕێبازی بارزانی و خەبات و کەسێتیی کاک ئیدریس بارزانی، یادەکەیان دەوڵەمەند کرد و بەرزیان ڕاگرت.