خەبات: سەفەر یوسف میرخان:- شەهیدی هەمیشە لە یادی ئیدریس بارزانی پەروەردەی قوتابخانەی رێبازی باوكی نەتەوەیی كورد بارزانیی نەمر بوو… ئیدریس ئەو سەركردە قارەمانەی كوردستان بوو كە هەموو ژیانی خۆی بۆ ئازادی میللەتەكەی تەرخان كردبوو. تێكۆشەرێكی ناسراوی گەلی كوردستان بوو، رۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە شۆڕش و بەرخودان و کار و ئەرکی پارتایەتی، شارەزا و دیپلۆماتکارێکی لێهاتوو بوو، پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ری هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان (قادر مه‌لۆ مسته‌فا دۆڵەمه‌ری) بکەین، کە؛ كه‌سێكی نزیكی سه‌ركرده‌ی هه‌میشه زیندوو كاك ئیدریس بارزانی و هه‌روه‌ها جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی بوو بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌ركرده‌ی نه‌مر ئیدریس بارزانی جوانه مه‌رگ بووه.
*كاك ئیدریس بارزانی و سه‌رۆك مسعود بارزانی هه‌میشه پێكه‌وه ده‌بوون… دەکرێ باسی ئه‌و پێكه‌وەییە‌مان بۆ بكه‌ی؟
– سەرۆک بارزانی و کاک ئیدریس هه‌میشه وه‌ك برا و هه‌ڤاڵ بوون و سه‌رۆك مسعود بارزانی له راده‌به‌ده‌ر رێزی كاك ئیدریسی ده‌گرت. هه‌ردووكیان باس باسی بابه‌تی شۆڕش و كوردایه‌تیان بوو. ده‌پڕژانه سه‌ر ئه‌و زوڵم و سته‌م و زۆرداریه‌ی، داگیركەران دەرهەق بە میلله‌تی كورد دەیانکرد. گه‌شبین بوون به‌وەی كورد هەر رزگاری دەبێت و سه‌ردەکەوێت، بڕوا ناكه‌م هیچ برایه‌تیه‌ك وه‌كو سه‌رۆك بارزانی و كاك ئیدریس هەبووبێت. هه‌ڤاڵ و یاوه‌ری یه‌كتر بوون. ده‌توانم بڵێم یه‌ك گیانیان هه‌بوو له دوو جه‌سته‌دا.
* ژیانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی کاک ئیدریس بارزانی چۆن بوو؟
– له شۆڕشی گوڵاندا كاك ئیدریس بارزانی و جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌رده‌وام هه‌ر له‌نێو پێشمه‌رگه دابوون و سه‌ردانیان ده‌كردن. هه‌روه‌ها كاك ئیدریس لە یه‌كە یه‌كەی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌پرسی، ده‌یویست له نزیكه‌وه بیانناسێت و بزانێت كێن و خه‌ڵكی كوێن. ته‌نانه‌ت له كاتی رۆیشتنه‌وه‌ش سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌كانی دەکرد. له كاتی ته‌نگانه‌دا خاوه‌ن هەردووکیان خاوەن ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و پۆڵایین بوون. وره‌یه‌كی زۆر به‌رزیان هه‌بوو. پیاوی رۆژی ته‌نگانه بوون. جوامێر و له‌خۆبردوو بوون.
پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان قادر مه‌لۆ مسته‌فا دۆڵەمه‌ری)
*سه‌ركرده‌ی نه‌مر ئیدریس بارزانی له دانیشتن و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و هاونیشتمانیان چۆن بوو؟
– كاك ئیدریس بارزانی له ماڵه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی و كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كانی كورد و شانده بیانییه‌كان كۆده‌بوویه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و هاونیشتمانیانیش داده‌نیشت.
کاک ئیدریس كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر (سیاسیی، دیپلۆماسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئایینیی) هەبوو. له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س ده‌گونجا.
*بۆچی به كاك ئیدریس بارزانی ده‌ڵێن ئه‌ندازیاری ئاشتی؟
– چونكه كاك ئیدریس بارزانی داهێنەر و ئەندازیاری بیرۆکەی (بەرەی کوردستانی بوو) کە ئەوکات پێی دەگوترا بەرەی(جود)ك بە عەرەبی واتا (الجبهة الوطنية الديمقراطية). کاک ئیدریس بەهەموو شێوەیەک دژی شەڕی براکوژی و ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی بوو له‌نێو كورددا. هەردەم بە هەموو شێوازیک هەوڵی دەدا کە كورد ته‌با و یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌ست بێت. لاری نەبوو لە فره‌حزبی و بیروڕای جیاواز له كوردستان هه‌بێت، به‌ڵام به برایه‌تی نه‌ك به دووبەرەکی و لێک ترازان و نا تەبایی.
*سه‌ركرده‌ی نه‌مر ئیدریس بارزانی چۆن كاروباری په‌نابه‌رانی به‌ڕێوه ده‌برد؟
كاك ئیدریس بارزانی به‌رده‌وام خه‌ریكی رایكردن و جێبه‌جێكردنی كاروباری په‌نابه‌ران بوو. له كاركردندا پشوودان و وه‌ستانی كه‌م بوو، ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ش نه‌بوایه، دواتر سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌خسته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سێكی سیاسی و لێزان بوو، سیاسه‌ت له‌نێو مێشكی ئه‌ودا چه‌كه‌ره‌ی كردبوو. هه‌وڵیده‌دا كێشه‌كان به شێوازی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌گه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی و كاك ئیدریس بارزانی نه‌بووانه، په‌نابه‌رانی کورد لەئێراندا زۆرتر په‌ریشان ده‌بوون به‌ده‌ست رژێمی شای گۆڕبه‌گۆڕی ئێران و ده‌زگای هه‌واڵگری (ساواك)ی ئه‌و وڵاته‌وه. ئه‌و رژێمه بۆگه‌نه زۆر دژی كورد ده‌وه‌ستایه‌وه، بەڵام وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی رژێمی شای ئێران؛ كاك ئیدریس بارزانی هه‌میشە خه‌ریكی كاروباری په‌نابه‌ران بوو له هه‌موو شاره‌كانی ئێران.
* له شۆڕشی گوڵاندا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك مەسعود بارزانی هەتبووە باشوری کوردستان و به‌ره و ده‌ڤه‌ری بادینان رۆیشتبوو، كاك ئیدرس بارزانی خه‌ریكی چ بوو؟
ئه‌و كاته كاك ئیدریس بارزانی خه‌ریكی دامه‌زراندنی هێزی ئاواره بوو. خه‌ریكی رێكخستنی كاروباری پێشمه‌رگه بوو، چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی په‌نابه‌رانی كورد و رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزب بوو.