مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى سووریا و هێزه‌كانى سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و هیواى خواست ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ هەموو سووریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:

پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەین و هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ هەموو سووریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان و ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و ڕێگە خۆش بکات بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ مال و زێد و ناوچەکانی خۆیان.

پشتیوانی گەلی کوردستان لە هەموو جیهان و بە تایبەتی ڕوڵی جەنابی سەرۆک بارزانی، لە کۆتاییهێنان بە گرژیەکان و گرتنەبەری ڕێگەی دایەلۆگ بۆ چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکان، جێگەی شانازییە.

ڕێز و پێزانینمان هەیە بۆ ڕۆڵی سەرۆک و حکومەت و نوێنەر و کۆنگرێسی ئەمەریکا و وڵاتانی دۆست لە کوتاییهێنان بە گرژیەکان و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و سەقامگیریی لە ناوچەکە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2026/1/30