خهبات: ئاشتی شەهباز:- رۆژی 29-1-2029 به ئامادەبوونی وەزیری پەروهردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، د. ئالان حمەسەعید، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بەڕێوەبەرانی پهروهردهی قەزا و دەوربەر و نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە پێش پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كۆكردنهوهی كهمپینهكه ڕاگهیاندرا. وەزیری پەروەردە لە وتەكەیدا ڕایگەیاند: لە سۆنگەی هەستی نیشتمانپەروەری و نەتەوەیی، بەمەبەستی پشتگیریكردنی كورد لە رۆژئاوای كوردستان، لەو دۆخە سەختەی ئێستا خەڵكی رۆژئاوا پێیدا تێدەپەڕێ، مامۆستایان و قوتابیان وەك چین وتوێژەكانی دیكەی كۆمەڵگا بڕیاریاندا خۆبەخشانە بەشداریی كەمپینی كۆمەك و هاوكاری بۆ خوشك و برایان لە رۆژئاوا بكهن.
ههروهها وهزیری پهروهرده گوتی: لە ناوەندەكاندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی، له بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و بهرێوهبهرایهتی قەزاكانی سەر بە پەروەردەی گشتیی هەولێر، بهشداری لە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ خەڵكی رۆژئاوا كرا و سوپاسی سەرجەم چین و توێژە بەشداربووەكان و خانەوادەی قوتابیان و بەهاوئاهەنگی پارێزگاری هەولێر و دەزگای خێرحوازیی بارزانی دهككهین، بۆ گەیاندنی ئەو كۆمەك و هاوكاریانە، كە لە 24 بارهەڵگری چوار تەنی و دوو بارهەڵگری گەورە لە كەلوپەل و خۆراكی وشك و شیر و دایبیی منداڵان پێكدێن. هەروەها باسی جۆشدانی هەستی نەتەوەیی مامۆستایانی كرد، كە لە چەند رۆژی ڕابردوودا، لە ناوەندەكانی پەروەردە و خوێندن لە پۆلەكان بۆ قوتابیان و ئاشناكردنی نەوەكان لە دۆخی ئێستای بەشێكی كوردستان.












