
خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- سبه‌ی پێنجشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، گەڕی 13ی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەڕێودەچێت، لەم گەڕەدا چەند یارییەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت، گه‌ڕی ڕابردوو به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و بارینی به‌فرێكی زۆر له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، سه‌رجه‌م یارییه‌كان دواخران، یانەی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی سیروانی نوێ ده‌كات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئەم وەرزە به‌راورد به وه‌رزی ڕابردوو، ئاست و ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نییه و له كۆی 11 یاری، ته‌نها دوو بردنه‌وه و شه‌ش یه‌كسانبوون و سێ دۆڕاندنی هه‌یه و له خانه‌ی نۆیه‌می خوله‌كه‌دایه به كۆكردنه‌وه‌ی 12، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیروانی نوێ سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، تیپه‌كه‌یان له ڕیزبه‌ندی خوله‌كه چه‌ند هه‌نگاوێك پێش ده‌كه‌ێت و ده‌گاته خانه‌كانی ناوه‌ڕاست ، له به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ، چاوی له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یه، ئه‌م وه‌رزه سیروانی نوێ ركابه‌ری له سه‌ر پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می خوله‌كه ده‌كات، بۆیه یارییه‌كی به‌هێز و هه‌ستار ده‌بێت و هه‌ردوولا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌ده‌ن.
له یاریی دووه‌میشدا، یانه‌ی زاخۆ پێشوازیی له یانه‌ی پیشه‌سازی ده‌كات، زاخۆ ئه‌م وه‌رزه هیوای ئه‌وه‌یه له یارییه‌كانی داهاتوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، تا زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه و شوێنی خۆی له پله‌كانی سه‌ره‌وه قایمتر بكات، كه له كۆی 11 یاری 15خاڵی كۆكردۆته‌وه و له خانه‌ی چواره‌می خوله‌كه‌دایه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی پیشه‌سازی به‌كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ، له خانه‌ی ده‌یه‌می خوله‌كه‌دایه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یانه‌ی قه‌ڵادزێ له‌نێو یاریگه‌ی خۆی ڕووبه‌ڕووی ڕزگاری ده‌بێته‌وه.
جێی باسه سه‌رجه‌م یارییه‌كان كاتژمێر (2.30)ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
خشته‌ی یارییه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی:
هه‌ندرێن- ده‌ربه‌ندیخان
شێروانه- چوارقوڕنه
ئاكرێ- ڕانیه
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی پێشه‌وه:
1- هه‌ندرێن 25 خاڵ
2- شێروانه 17 خاڵ
3- سیروانی نوێ 16 خاڵ
4- زاخۆ 15 خاڵ