خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- لەژێر چاودێریی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەشی چالاکیی وێژەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە هۆڵی هوتێل دیدەمان لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمێکی رێزلێنانی بۆ چوار خۆشنووسی دیار و ناسراوی شاری هەولێر ڕێكخست.