خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- لە درێژەی چالاکییەکانی خۆی، لقی 21ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی 26ی کانوونی دووەمی 2026، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (شێخ ستار عەواڵانی) بەرپرسی لق و هەڤاڵانی کارگێڕی لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان و بەشەکانی لق و ناوچە و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەبووان، بە سەرپەرشتیی بەشی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لق، سیمینارێکی تایبەت بە بەرزڕاگرتنی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد و ئەو ڕووداوانەی لە ڕۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکە ڕوودەدەن بۆ بەڕێز (د. کەیوان ئازاد) سازدرا.