سهرهتا وتار لە پەراوێزی سەردانهكهی سەرۆک بارزانی بۆ ڤاتیکان
وەیسی سەعید وەیسی
ھەرچەندە پەیوەندێكی دۆستانەو لەمێژینە لەنێوان ھەرێمی کوردستان وڤاتیكان ھەیە، بەڵام سەردانەکەی ئەو جارەی سەرۆک مسعود بارزانی بۆ ڤاتیکان ودیداری لەگەڵ قەداسەتی پاپا لێوی چوارەدەیەم وبەرپرسانی دیكهی وڵاتەکە، خۆی لەخۆیدا چەندین ماناو رەھەندی جیای لەدوای خۆیداھێنا، جگە لە پەیوەندییە دۆستانەولەمێژینەنەکە، بەم سەردانەیەش جارێکی تر پەیوەندیەکان بەھێزترکرانەوە، ئەگەرچی ڤاتیکان وەك دەوڵەت بچوكەبەلام مەلبەندێكی گەورەی ئایینیە كە سەرپەرشتی یەك ملیارو سێسەدملیۆن مەسیحی دەكات وخاوەن ئاڵا ونوێنەرە لە نەتەوەیەكگرتووەکان.
بۆقۆناغێکی وەکوو ئێستا؛ سەردانەکە پێوست تر بوو، بۆگەیاندنی ئێش وئازاری گەلی کورد لە رۆژ ئاوای کوردستان، لەپێناو چارەسەکردنی ئاشتییانەی کێشەو ئاڵۆزییەکان، لە رێگەی دیاڵۆگ بۆ کۆتایی ھێنان بە ئازار و نەھامەتیەکان، ئەمەش کاریگەری راستەخۆی دەبێت لەسەر لەبەرقرارکردنی ئاشتی وسەقامگیری، ئەوەی لەسەردان ودیدارەکاندا بەدیکران، ستایش وپێزانینی ڤاتیکان بوو بۆڕۆڵی گرنگ ومێژووی سەرۆک بارزانی، لە پاراستن وبەردەوامی دان بەکولتووری بەیەکەوەژیان لەکوردستاندا،چونکە رێزگرتن لە فرەئایینی و فرەنەتەوەیی وفرە مەزھەبی ستراتیژیەتی کارکردنی بووە، ئەمەش وای کردوە لەکوردستاندا سەرەرای بوونی جیاوازی له ئایین و نهتهوه ومەزھەب، کوردستان ببیتە لانەی بەیەكهوه ژیانی ئاشتییانهی سهرجهم پێکھاتەکان، کە بەھەوڵەكانی جەنابیان بوو مافی پێكھاتەکان لەکاتی نووسینەوەی دەستووری عێراقدادەستەبەرکرا، ھەروەھا بریاریدا له بری چهمكی (کەمینە)، له دامودهزگاکان چهمكی (پێکهاتە) بهكاربێت، لەماوەی چەندساڵی ڕابردوودا لەکاتی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەرھەرێمی کوردستان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر فەرماندەیی سەرۆک مسعود بارزانی شەرێکی جیھانی کرد دژی تیرۆرو ئەفسانەی داعشی تێکشکاند، ھەروەھا لەسەر رێنمایی جەنابیان دەرگای كوردستان كراوە بوو بێ جیاوازی بۆ سەرجەم ئەوهاوولاتیانەی بەهۆی هێرشی تیرورستانی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتوە وروویان لەهەرێمی کوردستان دەکردو تەواوی مافەكانیان لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دابینكراوە و سەرو ماڵیان پارێزراوبوو، وێڕای ئەوەی دژی ئەو ھەولە نەزۆکە وەستایەوە کەھەولی تێکدانی رەوشی بەیەکەوەژیانیان دەدا لەھەرێمی کوردستان، سەبارەت بە نەمانی کۆتای پێھاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان، کاتێکش دادگای فیدراڵیی عیراق بریاری دژی کورسی کۆتاکان دەرکرد، سەرۆک مسعود بارزانی دژی وەستایەوەورێگەی نەدا بەبێ نوێنەرایەتی پێکھاتەکان ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت، ئەمە تێڕوانینێكی مرۆڤ دۆستانە و پەرۆشی و وەفایە بۆ پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستاندا، بۆیە پێکھاتەکان ھەستیان بە دڵنیایی کرد وبۆیان دەرکەوت کە سەرۆک مسعود بارزانی قەڵغانی پاراستنی پێکەوەژیانە،ئەم پشتیوانیيهش بۆھیچ بەرژەوەندی ومەبەستێک نەبوو، بەڵکوو بڕواو پرەنسیپە