میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ پێیوایە هیچ کەسێک لە ئەو زیاتر پاڵنەر و برسیتر و تامەزرۆتر نییە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی پریمەرلیگ لەگەڵ ئارسناڵ، ئارسناڵ دوایین جار ناسناوی خولەکەی لە ساڵی 2004 بەدەستهێناوە و لە سێ وەرزی ڕابردوودا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی PA Media، بەهۆی کاڵبوونەوەی مان سیتی لە کێبڕکێی ناسناوەکان و لیڤەرپوڵی پاڵەوانی بەرگریکار بە 14 خاڵ لە یەکتر دوورکەوتووەتەوە، ئێستا ناسناوەکە وەک ئهوه وایه كه لە ناو دەستی ئارتێتادا بێت، ئاماژەی بەوەش کردووە، بەڵام دەزانین تاکە ڕێگە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە ئەوەیە کە سەرنجمان لەسەر شتێک بێت، لە ساتەوەختەکەدا بژینو هەر شتێک ئەمڕۆ بیکەین، دەبێت لە سبەینێ باشتر بین، لە کۆتاییدا وتی: «ئەوە تەنها شتێکە و ئەوە تاکە شتێکە کە دەتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین. ئەوەی دیكه هیچ بەهایەک زیاد ناکات و دەتوانێت سەرقاڵمان بکات بە ئاراستەیەکی هەڵەدا».