سه‌لام عه‌بدوڵڵا
تراژیدیا و كاره‌ساتی جه‌رگبڕ، له مێژووماندا هێنده زۆرن كه له ژماردن نایه‌ن، هه‌ر له كوشتاره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه كه به (فتوحات) ناوزه‌د كراوه، تا ده‌گاته قۆناغی ئومه‌ییه و عه‌باسییه‌كان كه هێرشین ده‌كرده سه‌ر هۆزه كوردییه‌كان و نموونه‌یان هێنده زۆره، له دووتوێی ئه‌م نووسینه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه، له ده‌ورانی خه‌لافه‌تی عوسمانیشدا، ئه‌م ڕه‌وشه به‌رده‌وام بوو كه یه‌ك له دوای یه‌ك ئیماراته كوردییه‌كانیان به شێوازی جۆراوجۆر كه هه‌میشه له ڕێگه‌ی كوشتن و كوشتاره‌وه له‌ناو ده‌برد، نموونه‌یان زۆره بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ ئاگاداری مێژوو بێت.
دیاره ئه‌م ڕه‌وشه له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا كه به دابه‌شكردنی وڵاتی كوردان به‌سه‌ر چوار وڵات كۆتایی نه‌هات و به شێوه‌ی جیا جیا هه‌ر به‌رده‌وام بوو، نموونه‌یان له توركیا كوشتاری (ده‌رسیم) و له ئێران (قاڕنه) و له عێراق (هه‌ڵه‌بجه) نموونه‌ی هه‌ره دیاری ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ن كه به ناحه‌ق ده‌كرایه سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان و به پاساوی بێ پاساویش په‌رده‌پۆش ده‌كرا، هه‌موو ئه‌و تاوانانه زیاتر به‌بێ ده‌نگی تێده‌په‌ڕین و به‌وپێیه‌ش جیهان به دیموكراتی و ئیسلامییه‌وه خۆیان لێ نه‌بان ده‌كرد و نموونه‌ی بێده‌نگ و كڕبوونی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامییه‌وه نموونه‌ی زه‌ق و دیارن كه وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌نێوچه‌وانی ئه‌و وڵاتانه‌وه هه‌ر ده‌مێنن.
به‌ڵام تاوانی ئه‌مجاره، ده‌رهه‌ق كوردانی ڕۆژئاوا، دوای ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی له‌پێناو ته‌فروتوناكردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش درا، جێ ڕامانه و ئه‌ویش بێ پاساوه، گه‌لێك كه له‌پێناو جیهانی دیموكراتی و شارستانیدا (15) هه‌زار شه‌هید و قوربانی بدات كه‌چی وه‌ك پاداشت هێرشی سه‌ربازی به سه‌رباز و كۆنه تیرۆریستانی داعش بكرێته سه‌ر و هه‌وڵی نه‌مان و له‌ناوبردنی بدرێت، جێی پرسیاره‌و ڕامانه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان یه‌كده‌نگ به‌رامبه‌ریان ئازایانه و شۆڕشگێرانه وه‌ك ده‌بینن، ڕاوه‌ستاوه.
ئه‌م جۆش و خرۆشه‌ی گه‌له‌كه‌مان چ له‌نێو كوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی، كه بێ نموونه‌یه، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانی شاره گرنگه‌كانی جیهان و پڕ به گه‌روویان هاوار و شه‌رمه‌زاریی ئه‌و ده‌ستدرێژییه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ له زیاتر له (50) وڵاتی جیهانی و له دیاسپۆرا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا و ئه‌مه‌ریكا كه ڕۆڵێكی نا جوامێرانه ده‌بینن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌پێناو ئازادی و دیموكراسی و شارستانیه‌ت و مرۆڤایه‌تیدا گیانیان به‌خشی كه نه‌ده‌بوو به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌م ڕابوونه‌ی گه‌له‌كه‌مان له سه‌رانسه‌ری كوردستان و جیهاندا یه‌كگرتوویی گه‌له‌كه‌مان و سووربوونی له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكانی نیشان ده‌دات و ئیدی كورد، وه‌ك نه‌ته‌وه، سازش له‌سه‌ر داواكانی ناكات و به یه‌كده‌نگی و یه‌كگرتوویی خۆی نیشانی دۆست و دوژمن ده‌دات و هه‌ر ده‌بێت به ئه‌نجامی خه‌بات و تێكۆشانی بگات.