خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- مانگی ڕابردوو خاتوو سەلار عه‌بدولواحید گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به‌شداریی پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیای كرد و تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، دوای بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه، پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا، گۆڵپارێز سه‌لار ئه‌وكات به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا، به‌هۆی پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دوو لێدانی سزا له دژی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه، لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئه‌م كچه گۆڵپارێزه‌ی به‌چه‌ند پرسیارێكی وه‌رزشی به‌سه‌ركرده‌وه:
*كه‌ی ده‌ستت به وه‌رزش كرد؟
-سەرەتای دەستپێکردنم لە ساڵی 2020 لە یانه‌ی سیروانی نوێ بوو، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عەباس فەرەج، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌وه توانیم په‌ره به ئاست و توانانی خۆم بده‌م و ببم به یه‌كێك له یاریزانه ئاستبه‌رزه‌كانی شاری سلێمانی.
*كه‌ی په‌یوه‌ندیت به هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه كرد؟
-لە ساڵی 2021 له لایه‌ن تیپی كچانی هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشتکرام، لە ساڵی 2022 به‌شداریم له پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا کرد، له‌سه‌رئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی عه‌ره‌بی كه له سعودیە به‌ڕێوه‌چوو، له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا توانیمان پلەی پێنجەم بەدەست بهێنین، دواتر له ساڵی 2025 لە وڵاتی تایلەند لە یاریی فووتساڵ، به‌شداریی پاڵاوتنی جامی ئاسیام کرد، خۆشبه‌ختانه له‌و پاڵه‌وانێتییهدا توانیمان پلەی سێیەم به‌ده‌ستبهێنین، كۆتا پاڵه‌وانێتی، پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بوو، كه به‌شداریم كرد و تیایدا پله‌ی سێیه‌ممان به‌ده‌ستهێنا.
*بۆ چه‌ند یانه یاریت كردووه؟
-بۆ یانه‌كانی سیروانی نوێ، سۆران، سیروانی هەڵەبجە، پیرەمەگروون، سەید سادق، قوه‌ی جه‌وییه، نه‌فتی میسان، بیلادی، به‌له‌د، یاریم كردووه.
*ئاواتت وه‌ك كچه گۆڵپارێزێك چییه؟
-له داهاتوویه‌كی نزیكدا خه‌ونه چاوه‌ڕوانییه‌كانم بێته‌دی ، به‌تایبه‌تی له ئێستادا نزیكم له په‌یوه‌ندیكردن به یه‌كێك له یانه‌كانی وڵاتی سعودیه بۆ یارییكردن.
*خۆت به‌قه‌رزاری كێ ده‌زانی؟
-خۆم به‌قه‌رزای خانه‌وا‌ده‌كه‌م و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌زانم له دوور و نزیكه‌وه پاڵپشت و هاوكاری منیان كردووه له هه‌موو ڕووێكه‌وه.