خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش ئه‌رشه‌د خه‌له‌ف دهۆكی، ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌رە له زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه لە وڵاتی میسر له بواری په‌یكه‌رتاشین. زیاتر له 20 ساڵه مامۆستایه له‌په‌یمانگەی هونه‌ره‌جوانه‌كان،له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكدا بۆ خەبات باس له ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی له‌نێو جیهانی هونه‌ری په‌یكه‌رتاشیدا دەکات.
سه‌ره‌تا لەبارەی ئەوەی کەی هه‌نگاوی ناوه بۆ نێو جیهانی په‌یكه‌رتاشین و بوارەکانی دیکەی هونه‌ری شێوەکاری، گوتی: لە ڕاستیدا هونه‌ری په‌یكه‌رتاشین حه‌زی ته‌مه‌نی منداڵیم بووه، به‌ڵام وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رتاش دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغه‌كانی خوێندنی په‌یمانگە و پێش ئەوەی بچم بۆ كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، له سلێمانی په‌یمانگەی هونه‌ره جوانه‌كانم ته‌واوكردبوو، جگه‌له‌كاری په‌یكه‌رتاشینیش زۆرجار كاری وێنه‌كێشان و دیزاینه‌ری و كاری داریش ده‌كه‌م، به‌ڵام وه‌ك كاری سه‌ره‌كی و حه‌زی زۆری هونه‌ریم ته‌نیا كاری په‌یكه‌ر‌تاشییه.
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە سەبارەت بەوەی کە كاره هونه‌رییه‌كانت زیاتر گوزارشت له چیده‌كه‌ن؟ بۆ ئەو وەڵامەش خەلەف دەڵێت: زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاره هونه‌رییه‌كانم گوزارشت له‌ڕاستی و دوورستی ڕووداو و شتە نادیارەکان ده‌كه‌ن، خۆم حه‌زم ته‌نیا له‌م جۆره په‌یكه‌رانه‌یه كه ڕووی ڕاستەقینە و ته‌واوی ئه‌و شتانه بخه‌مه‌ڕوو كه ده‌مه‌وێت په‌یكه‌رێكی بۆ درووست بکەم.
سەبارەت بەو پرسیارەی كاره‌كانت ته‌نیا بۆ ناوه‌خۆیی كوردستانن یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش ئەنجام دەدەیت، بۆ ئەوەش گوتی: كاره هونه‌رییه‌كانم له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، كاری زۆرم کردووە، بۆ نموونه په‌یكه‌ری (بارزانی نه‌مر – ئه‌حمه‌دی خانێ – تەحسین ته‌ها – به‌كر به‌گێ ئه‌رزی) و چه‌ندین په‌یكه‌ری دیکە، دوایین په‌یكه‌ریش کە درووستم کرد په‌یكه‌ری پانۆرامابوو، له سه‌ر ڕێگەی گه‌لی دهۆك دانرا پرۆژه‌كانیشم به‌رده‌وامن بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی هونه‌ری گه‌له‌كه‌م.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ده‌ته‌وێت له ته‌مه‌نی هونه‌ریتدا زیاتر چ جۆره په‌یكه‌رێک بۆ چ کەسایەتییەکی دیاری میللەتەکەت درووست بکەیت؟ دەڵێت: پێموایه هونه‌رمه‌ندان موڵكی میلله‌تن، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ده‌بێت ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان به دڵ و بە گیان و ئێمه‌ی په‌یكه‌رتاش تا دواساتی ته‌مه‌نمان كار له‌سه‌ر درووستكردنی په‌یكه‌ری کەسایەتییە ناوداره‌كانی كورد بكه‌ین، وه‌ك: سه‌ركرده و شۆڕشگێڕانی كورد – هونه‌رمه‌ندانی كورد – ئه‌دیب و نووسه‌رانی كورد و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌تی گه‌لی كورد و كوردستانیان كردووه لە هەموو بواره‌كاندا. له‌كۆتاییشدا گوتی: داواكارم لایه‌نی په‌یوه‌ندار هاوكاریی هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش هه‌ریه‌كه و له بواری خۆیدا بتوانین خزمه‌تی زیاتر به كوردستان و وڵاتەکەمان بكه‌ین.