خەبات: حهمید سورچی:- بەپێی ژێـدەرە دیرۆکییەکان وەک باسی لـێوەدەکەن پـیشەی چنینی مـافووری دەستکرد لە ساڵانی بەر لە زایین لە وڵاتی عێراقی دێریندا بوونی هەبووە. بێگومان گەلی کوردیش وەک دێرینترین نـەتەوەی سەر زەمینی ڕۆژهەڵاتی نــاڤـین و عـێراق، خاوەن پیشەی دەستکردبووە، یەکێک لەو پیشانەش چنـینی مافووری دەستکرد بووە، هەر لەبەر ئەوەش نــەتــەوەی کــورد بە درێژایی مــێژوو کولتـووری دێرینی خۆی پاراستووە و نەیهێشتووە ئەم پیشە ڕەسەنەی بەرەو فەوتان بچێت، وێڕای دابەشکـردن و داگیرکـردنی خاک و وڵاتـەکــەی لەلایەن ئیمـپریالیزم و دەوڵــەت و نەتەوە فــاشست و ڕەگەزپەرستە سەردەستەکان، بـوون و مانەوەی کــەلەپوورە ڕەسەنەکەی بەزیندووی هێشتۆتەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستن و مانەوەی شووناسه نەتەوەیەکەی بـووە، کەلەپوور و زمان دوولایەنی گرنگن لە ناسنامەی هەر گەلێکدا.