
زۆرجاران له‌كاتی یارییه‌كاندا، گۆڵپارێزه ئاستبه‌رزه‌كان، ده‌بنه فڕیادڕه‌س و به‌رگریكا‌رێكی باش بۆ تیپه‌كانیان، بۆیه هه‌ر تیپێك ئه‌گه‌ر خاوه‌ن گۆڵپارێزێكی ئاستبه‌رزو به‌توانا بێت، بێگومان ئه‌و تیپه له هه‌موو ڕووێكه‌وه تۆڕه‌كه‌ی له مه‌ترسی تیپی به‌رامبه‌ر پارێزراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، گۆڵپارێزی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ڕه‌وا عه‌جیل عه‌لی له باره‌ی ڕه‌وشی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ر كرده‌وه.
*نهێنیی سه‌ركه‌وتنه‌كان و ئاستبه‌رزیی یانەی هەولێر چییه؟
-ئه‌م وه‌رزه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، ئاستی یانه‌كه‌مان زۆر جیاوازه و له ڕووی ئاست و به‌هێزییه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه، ئێستا هه‌موو شته‌كان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت، یانه‌كه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئاسووده‌ن به‌هۆی پێشكه‌وتنی ئاست و توانای تیپه‌كه له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق.
*ئێستای یانه‌ی هه‌ولێر چۆن ده‌بینی؟
-ده‌سته‌ی كارگێڕی و ستافی ڕاهێنه‌ران و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی نێو یانه‌كه، هه‌مووان به ڕوحیه‌تێكی به‌رزه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه ده‌كه‌ین، هه‌ر تیپێك له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه كار بكات، هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
*ماوه‌ی چه‌ند ساڵه وه‌ك گۆڵپارێزێك یاری بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌یت؟
-به‌خۆشحاڵییه‌وه ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌م یانه‌یه‌دا به‌رده‌وامم، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تی یاریكردنم پێ بدرێت، به دڵنیاییه‌وه ئاماده‌م بۆ یاریكردن.
* ئایا گرفتی مووچه‌ی یاریزانان چارەسەر کراوە؟
-به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك، له ئێستادا هیچ كێشه و گرفتێك سه‌باره‌ت به مووچه‌ی یاریزانه‌كان نه‌ماوه، سوپاس بۆ خودا تاراده‌یه‌كی باش كاره‌كان به‌باشی ده‌ڕۆن و ئیدارەی یانەکە به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌فین یاسین، ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبووە لە گەڕانەوەی تیپەکە بۆ ڕێگاکانی بردنەوە.
*تا چه‌ند متمانه به‌خۆتان ده‌كه‌ن پێشه‌نگ چۆڵ نه‌كه‌ن؟
-ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌و ڕیتمه به‌رده‌وام بین و ڕێنماییه‌كانی ڕاهێنه‌ر باسم قاسم جێبه‌جێ بكرێـت، دڵنیام پێشه‌نگ هه‌ر له لای خۆمان ده‌مێنێته‌وه.
* سیستەمی به‌ڕێوه‌چوونی دوو یاری لە هەفتەیەکدا، كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر ئاست و ئه‌نجامی یانه‌كه؟
-سیستەمی به‌رێوه‌چوونی دوو یاری لە هەفتەیەکدا، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ یانه‌یه‌كدا نییه، به‌تایبه‌تی بۆ یانه كوردستانییه‌كان، دوو یاریكردن له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجامی یانه‌كه، به‌تایبه‌تی یانه كوردستانیه‌كان زۆر گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كان.
*ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی یاریكردنت بۆ نه‌ڕه‌خسێت، وه‌رزی داهاتوو هه‌ر له‌یانه‌ی هه‌ولێر ده‌مێنیته‌وه؟
له یانه‌ی هه‌ولێر تا ڕاده‌یه‌كی باش ئاسووده و دڵخۆشم ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرم له جێهێشتنی یانه‌كه نه‌كردۆته‌وه، تا یانه‌ی هه‌ولێر پێویستی به‌من بێت، من به‌رده‌وام له خزمه‌تی یانه‌كه ده‌بم.