
سه‌رچاوه‌یه‌كى حكوومى ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى سوودانى هۆشداریى به میلیشیاكانى شیعه داوه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كار و هه‌ڵسوكه‌وتێكى ئه‌وتۆ نه‌كه‌ن، عێراق تووشى سزاى ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
كه‌ناڵى وه‌ن نیوز ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى كانوونى دووه‌م له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى حكوومى ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى سوودانى هۆشدارى به میلیشیاكانى شیعه داوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتێكى ئه‌وتۆ نه‌كه‌ن، عێراق رووبه‌ڕووى كێشه و سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه.
له هه‌واڵه‌كه باس له‌وه كراوه، ئه‌و هۆشدارییه به تایبه‌ت بۆ ئه‌و لایه‌نانه بووه، كه پێشتر به راشكاوى گوتبوویان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له ئێران بدات ئه‌وا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت. سه‌رچاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات حكوومه‌تى عێراق له به‌رانبه‌ر هۆشدارییه‌كه نه‌یتوانیوه هیچ به‌ڵێن و گره‌نتییه‌ك له میلیشیاكان وه‌ربگرێت.
له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو كاتێك ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر ئێران، میلیشیاكانى عێراق بێده‌نگ بوون. دواتر محه‌مه‌د شیاع سوودانى راى گه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ى توانیویه‌تى جڵه‌وى میلیشیاكان بكات و رێگه نه‌دات كارى تێكه‌ده‌رانه بكه‌ن و عێراق بخه‌نه ناو ململانێى ئێران و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا.