خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- ده‌رهێنه‌ری دیاری ڕۆژئاوای كوردستان نوری شێخۆ، له ساڵی 1995 له باژێری حه‌له‌ب چاوی به‌دونیا هه‌ڵهێناوه، قوتابیی كۆلیژی ئابووری بووه، به‌ڵام له‌به‌ر شه‌ڕی سوریا وازی له‌خوێندن هێناوه و له‌ساڵی 2013 به‌ره‌وشاری ئیسته‌مبۆلی وڵاتی توركیا كۆچی كردووە، له‌م دیداره‌دا نوری شێخۆ بۆ خەبات باس له ژیان و ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی كاری هونه‌ریی خۆی دەکات.
* سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریت كه‌ی بوو، یه‌كه‌م كاری ده‌رهێنه‌ریت بۆكام فیلم بوو؟
له‌ته‌مه‌نی منداڵییەوە ئاره‌زووی هونه‌ری فیلمسازیم هه‌بوو، سه‌ره‌تا له نووسین ده‌ستم پێكرد، وه‌ك نووسینی هۆزان و كورته چیرۆك، زۆرجار وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری چالاكییه‌كانم ده‌كرد، تاساڵی 2014 له وڵاتی توركیا به‌شداری چه‌ندین كۆرسی ده‌رهێنه‌ریم كرد و ده‌ستم كرد به نووسینی چیرۆك بۆ كورته‌فیلم و فیلم، یه‌كه‌م فیلم كه ده‌رهێنه‌ریم بۆ كرد‌و فیلمێكی عه‌ره‌بی بوو، دواتر حه‌وت كورته‌فیلمی بێده‌نگم به‌رهه‌م هێنا، جگه له‌مانه زنجیره‌یه‌كم به‌رهه‌م هێناوه به‌زمانی كوردی به‌ناوی (گوندێ حه‌مكی)
* جگه له‌كاری ده‌رهێنه‌ری ڕۆڵی ئه‌كته‌ریت بینیوه؟
ڕۆڵی ئه‌كته‌ریم له چه‌ند فیلم‌دا بینیوە، یه‌كه‌میان فیلمێك بوو به زمانی توركی له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له توركیا كه ته‌نیا ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه من بووم، جگه له ئه‌كته‌ری فیلم به‌شداری چه‌ندین شانۆشم كردووه وه‌ك ئه‌كته‌ر، دواتر به‌شداری چه‌ندین فیلمی خۆشم كردووه وه‌ك فیلمی (ئه‌لۆ ئازادی – زه‌لایڤ – زه‌كۆست) جگه له‌مانه وه‌ك ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و سیناریست به‌شداری درێژترین فیلمم بوومه به ناوی (سنوور) كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك كارمان له‌سه‌ر كرد تا ته‌واو بوو.
* تا ئێستا به‌شداری فیستیڤاڵی فیلمت كردووه، تا چه‌ند توانیووته ئێش و ئازاری گه‌لی كورد له ڕێگەی فیلمه‌كانته‌وه به جیهان بناسێنی؟
به‌ڕاستی ئامانجی سه‌ره‌كیم گه‌یاندنی نامه‌ی پڕ له ئێش و ئازاری گه‌لی كورده بۆ جیهانی سینه‌ما له جیهاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه سینه‌ما له كوردستانیش تاڕاده‌یه‌كی زۆر لاوازه و خه‌ڵكی ئێمه‌ش لێی بێ به‌شه، پێویسته كاری جدیی له‌سه‌ر بكرێت، فیلمه‌كانم بۆ چه‌ندین فیستیڤاڵ ناردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێجار به هۆی هه‌ندێ مه‌رجی تایبه‌ت نه‌كراوه فیلمه‌كانم نمایش بكرێت. سه‌باره‌ت به ناساندنی ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌مان به‌ڵێ له ته‌واوی چیرۆك و نووسینه‌كان ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه فیلمی ( ئه‌لۆ ئازادی ) كه باس له ئازادیی ته‌واو ده‌كات. هه‌روه‌ها فیلمی ( سنوور ) كه باس له لاوێكی كورد ده‌كات كه له ئه‌فرینه‌وه دەچێتە وڵاتی توركیا.
* تا ئێستا هیچ فیلمێکت له‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رهه‌م هێناوه؟ یان له بیرۆكه‌تدا هه‌یه به‌رهه‌می بهێنی؟
خه‌ونی گه‌وره‌ی من ئه‌وه‌یه ڕۆژێك بتوانم فیلمێكی سینه‌مایی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رهه‌م بهێنم، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كورته‌فیلم یان به‌ڵگه‌فیلم بكه‌م له‌سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌ندانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كه ئێستا له‌ژیاندا نه‌ماون و خزمه‌تی زۆریان به هونه‌ری كوردی گه‌یاندووه له گشت بواره‌كاندا. هه‌روه‌ها ئێستا كار له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی گرنگ ده‌كه‌م له‌سه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.