ئەمڕۆ دووشەممە 12/1/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یووسف، کونسوڵی گشتیی میسڕ لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ عەبدولفەتتاح ئەلسیسی، سەرکۆماری میسڕ، کرا.
کونسوڵی گشتیی میسڕ، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد، خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت پێزانینی بۆ ڕۆڵی میسڕ و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی.