خەبات: دانا بۆتانی:- لە ئێستادا جگە لە ئەندازەی هاتوچۆی هەرێم لە هەر شارو ئیدارەیەکی سەربەخۆ بەرێوەبەرایەتیەکی تایبەت بە ئەندازەی هاتوچۆ دانراوە. کاری ئەندازەی هاتوچۆ دەکەن و تایبەتە بە پسپۆری ئەندازیاری شارستانی هەر بۆیە کاری ئەندازەی هاتوچۆ بەکارهێنانی تەکنیکە هونەریەکانە بە مەبەستی دابینکردنی جوڵەکی خێرا بۆ گشت بەکارهێنەرانی جا ئۆتۆمبێل بێت یاخود پەسکیل یان پیادە بێت لە هەمان کاتدا هۆکارێکە بۆ رێکخستنی شەقام و کەم کردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و رێکخستنی شەقامەکانە. وەک رۆژنامەی خەبات بەشێک لە گلەیی برا شوفێر و پاسکیلسوارن دەخەمە بەردەم بەرێوەربەری گشتی ئەندازەی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان دیلان عەبدوڵڵا عومەر بە مەبەستی بەدواداچوونی کارەکانیان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەندازەی هاتوچۆدا.
ئەو تەکنیکانە چین کە ئەندازەی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات بۆ کەم کردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ؟
– ئەمیش چەند تەکنیکێکی تایبەتی هەیە وەک دانانی فسفۆری پلاستیکی بۆ جیاکردنەوەی رێڕەو لەو رێگایانەی کە یەک سایدن و هەروەها دانانی تاسە بۆ بەشێک لە شەقامەکان بۆ کەم کردنەوەی خێرای ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بە تایبەت لەو شوێنانەی گشتین وەک قوتابخانە یاخود نەخۆشخانەکان یان هەر شوێنێکی گشتی کە هاتوچۆی هاوڵاتی زۆری لەسەر بێت لە هەمان کات دا بەشێک لە رێگاکان ئێمە پەرژینی ئاسنین دادەنێن واتا گاردرێل ئەمیش بۆ ئەو شوێنانەی کە ئۆڤەرپاسن یاخود شەقامەکانی دەرەوەی شار تاوەکو ئۆتۆمۆبیلەکان لە کاتی رووداوی هاتوچۆدا نەپەڕنەوە شاقەمی بەرامبەر یاخود شوێنێک بێت مەترسی لەسەر بێت و رووداوی زۆری تێدا رووبدات دانانی ئەم پرژینە ئاسنەش وا دەکات برا شوفێرەکانمان زیاتر هەسەت بەئەمان بکەن لە کاتی لێخوڕین یاخود دەبێتە کەمکردەوەی زیانی رووداوەکان.
لەهەمان کاتدا هێلکاری شەقامەکان رێکخستنی سێڕیان و چوارڕیانەکان و دانانی ترافیک لایت، چۆن هێماکانی هاتوچۆ بناسینەوە؟
– هێماکانی هاتوچۆ وەک هەرزمانێکی هونەری و جیهانی شوفێران و پیدەرەوان پەیڕەوی هێماکان بکەن. ئەگەر برایانی شوفێر و پیادەڕەوانیش بە گوێرەی هێماکانی هاتوچۆ هەڵسوکەوت بکەن بە دڵنیاوە هەم پیادەڕەوەکانمان سەلامەت دەبن هەمیش برایانی شوفێر زەرەرمەند نابن جگە لەمانەش دەتوانین هێماکانی هاتوچۆ دابەش بکەین بۆ سێ شێوەی ئەندازەیی بازنەیی و سێگۆشەیی و لاکێشەیی.
لە هەر شوێنێک هەر هێمایەکی هاتوچۆ لە ناوبازنە دابێت بە دڵنیاوە واتا قەدەغە کراوە، بەڵام هەر هێمایەک لە ناو شێوەی سێگۆشەدا بێت ئاگادارکردنەوەیە بۆ برا شوفێرو پیادەڕەویەکانمان بۆ نموونە دەڵێت ئەم رێگایە خلیسکە، بەڵام هێماکانی ناو ناوچەی لاکێشەیی واتا نیشاندانی شوێنە گشتیەکان جا پارک بێت یاخود نەخۆشخانە یان گەراج یان هەر شوێنێکی گشتی بێت، پێویستە هەموومان ئەوەندە شارەزابین کە بتوانین هێماکانی هاتوچۆ بخوێنینەوە تاوەکو بە شێوەیەکی شارستانی کاری لێخوڕین و پیادەرەوی بکەین.
ئەو کارو چالاکییانە چین کە ئەندازەی هاتوچۆ لە کابینەی نۆیەم ئەنجامی داوە؟
– دانانی پەرژینی ئاسن بە درێژی 45کم و دانانی هێمای هاتوچۆ 16213 هێمای هاتوچۆ لە شەقام و رێگاوبانەکاندا بۆ ئەوەی برایانی شوفێر و پیادە پارێزراوبن. هێلکاری شەقامەکان بە درێژی 2723 کم لە هەنان کاتدا پردی پەڕینەوە 3 دانە بە کۆی گشتی 46 پرۆژەی ئەندازەی هاتوچۆن لە شەقام رێگاکاندا. ئەمەش کارێکی ئەستەمە و کابینەی نۆیەم بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆ ئەنجامی داوە.
ئەو تایبەتمەندیانە چین کە ئەندازەی هاتوچۆ کاری لەسەر دەکات ؟
– تاوەکو ساڵی 2025 یش ئەندازەی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر تایبەتمەندی ئەندازەی عێراقی کردووە بۆ دانانی هێماکانی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان بەدڵنیاوە ئەمیش لەسەر ستانداردی جیهانی بوون لە کاتی خۆیدا، بەڵام بەهۆی ئەبدێت نەبوونی بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئێستادا خەریکین بە ئەبدێتێکی نوێ و جیهانی بۆ لەمەودوا رێگاو بانەکانمان شوفێرو پیادە بەکاری دەهێنێت لە ژێر رێنمای ئەندازەی هاتوچۆدا بۆیە لە ئێستادا ئەندازەی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان و شەقامەکانی لە رووی دیزانی دانانی هێماکان لە وڵاتانی دەوروبەریش پێشکەوتووترە چجای ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئێمە بە عێراق بەراورد ناکرێین لە رووی پێشکەوتنی رێگاوبانەوە.
دانانی تاسە لەسەر شەقامەکان بە چ پێوەرێکی ئەندازەییە؟
– بەداخەوە بەشێک لەو تاسانەی کە دروستکراون لەسەر شەقامەکان نەک هەر رووداوی هاتوچۆی کەم نەکردۆتەوە بەڵکو هۆکارێکە بۆ روودانی رووداوی هاتوچۆ پێویستە لەسەر شەقامی خێراو و دەرەوەی شار تاسە نەبێت، چونکە ئەو کات لە رێگای خێرا دروست کردنی تاسە دەبێتە هۆی روودانی رووداوی ئۆ تۆمبێل کە ئێستا بەشێک لە برا شوفێرەکان گلەی دەکەن بە دڵنیاوە کاری لەسەر دەکەین و تاسەکان هەڵدەگرین لەو شوێنانە دایدەنێن کە پێویستە تاسەی لێبێت.
بۆچی گرینگە هەرێمی کوردستان خاوەنی مانۆڵێکی تایبەت بەخۆی بێت؟
– لەبەر تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان کە لەرووی جوگرافیاوە تەواو جیاوازە لە ناوەراست و خوارووی عێراق ئێمە ناوچەیەکی شاخاون لە هەمان کاتدا ئەو گەشە ئابووریەی کە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستاندا هەیە دەبینین لە رووی رێگاو بانەوە هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک بەراورد ناکارێت بە خواروی عێراق و ناوەراستی بۆیە بەکارهێننان دانی بەشێک لە هێماکان لەگەڵ عێراقدا جیاواز هەم لەرێگای رەنگەوە کە زەرد بەکار دەهێنین بە تایبەت لە ناوچە بەفریەکانمان هەمیش بۆ لەمەو دوا دروست کردنی هەر شەقامێک لە کوردستان دەبێت لەسەر ئەو تایبەتمەندیانە بێت کە مانۆڵی کوردستان دایناوە هەم بۆ برایانی شوفێر کە بەکاری دەهێنێت هەمیش بۆ ئێمە کە هێماکانی هاتوچۆی تێدا دادەنێن لەگەڵ ئەوەشدا بۆ لەمەو دوا رەچاوی پاسکیل سوارن و تەنانەت هێلەکانی دیکەش دادەنێن کە ئەمانە لە شەقامەکانی عێراقدا رەچاو ناکرێت.