خەبات: كاروان كاوە:- بەڕێوەبەرایەتی چالاكیی وەرزشیی و دێدەوانی سەر به بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزشیی لە ناوەندەكانی خوێندن، هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی فوتساڵی كچانی پەروەردەی قەزاكان، لەم ناوەشدا لە بەرێوەبەرایەتی چالاكیی وەرزشیی و دیدەوانی بە ئامادەبوونی لوقمان سەعید بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و فەرهاد ئیبراهیم بەڕێوەبەری چالاكی وەرزشیی و دێدەوانی، كۆبوونەوەی سەرجەم بەرپرسی هۆبەی چالاكی و وەرزشیی پەروەردەی قەزاكان بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردا بە بەشداریی هەریەك لە تیپی پەروەردەی قەزاكانی (ناوەندی هەولێر، دەوروبەر، پیرمام، خەبات، بنەسڵاوە، كۆیە، شەقلاوە) لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگە پاڵەوانێتی فوتساڵی پەروەردەی قەزاكان بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەبچێت، یارییەكانی لە شاری هەولێر لە هۆڵی یانەی ئافرەتانی هەولێر دەبێت بە شێوازی یەك دۆڕان لە پاڵەوانێتییەكە دەچنە دەرەوە.