خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێنج یاری گرنگ له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانەی هەولێر، كاتژمێر 4ی ئێواره، لە نێو یاریگەی فڕه‌نسۆ هه‌ریری، میوانداریی یانەی قوه‌ی جه‌وییه ده‌كات، هه‌ولێر تا ئێستا له كۆی 9 یاری، هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووه، ئه‌مڕۆش له به‌رده‌م ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه یاری ده‌كات، به‌ڵام باسم قاسمی ڕاهێنه‌ر، ئاماده‌كاریی ته‌واوی بۆ یارییه‌كه كردووه و متمانه‌ی ته‌واوی به یاریزانه‌كان هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوون له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان، هه‌ولێر تا ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ، پێشه‌نگی یانه‌كانی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه له‌كۆی 9 یاری، ته‌نها 17 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی پێنجه‌می خوله‌كه‌دا ده‌بیندرێت، یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ولێر گرنگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به تایبه‌تی یانه‌كه خاوه‌نی شێرزۆد تێمیرۆڤی ئۆزبەكستانییه كه گۆڵكەری یانەكەیه و یانه‌كان له ده‌ست ئه‌و یاریزانه تۆقیون.